ڕەزا پەهلەوی لە بەرلین هێرشی کرایە سەر
ورده‌كاریی هێرشكردنه سه‌ر كوڕی شای پێشووی ئێران له جه‌رگه‌ی ئه‌وروپادا
لە کاتێکدا ئاڵۆزییە سیاسییەکانی ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتیدا به‌رده‌وامه له زیادبوون، ڕەزا پەهلەوی، کوڕی شای پێشووی ئێران، لە پایتەختی ئەڵمانیا ڕووبەڕووی هێرشێکی فیزیکی بوویەوە.
ئه‌مڕۆ پێگه‌ی هه‌واڵی BBCPersian بڵاویكرده‌وه، ڕووداوی هێرشكردنه سه‌ر ڕه‌زا په‌هله‌وی، كوڕی شای پێشووی ئێران له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا بووه، له‌وكاته‌ی ناوبراو لە باڵەخانەی کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیی فیدراڵ (BPK) جێهێشتووه.
به‌پێی BBCPersian بێت، هۆكاری هێرشكردنه سه‌ر په‌هله‌وی ئه‌وه‌بووه كه لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕەخنەی تووندی لە ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان واشنتن و تاران گرتووه.
ڕووداوه‌كه به‌م شێوه‌یه بووه: كاتێك باڵه‌خانه‌ی (BPK) جێهێشتووه، کەسێکی نەناسراو شلەیەکی سوور ئاراستەی پەهلەوی ده‌كات. به سەر و جلوبەرگی ده‌كه‌وێت. هێزە ئەمنییەکانی ئەڵمانیا دەستبەجێ هێرشبەرەکەیان دەستگیر کردووە، بەڵام تا ئێستا پاڵنەرەکان و ناسنامەی ئەو کەسە ئاشکرا نەکراوە.
میدیاكانی نزیك له په‌هله‌وی، ئەم سەردانەی بۆ ئەڵمانیا بە 'سەردانێکی تایبەت' وەسف ده‌كه‌ن، چونكه لە چەند هەفتەی ڕابردوو هەوڵەکانی بۆ هاندانی وڵاتانی ئەوروپا بۆ زیادکردنی فشارەکان لەسەر حکوومەتی ئێران چڕکردووەتەوە.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، هەڵوێستەکانی ناوبراو سەبارەت بە پشتیوانیکردنی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران، شەپۆلێکی ناڕەزایەتی لە ناو بەشێک لە ئۆپۆزسیۆنی ئێران‌دا لێکەوتووەتەوە، کە ڕەخنەی ئەوەی لێ دەگرن 'هاوسۆزی پێویستی بۆ قوربانیانی مەدەنی' نیشان نەداوە.
ڕەزا پەهلەوی لەدایکبووی 31ی تشرینی یەکەمی 1960ه، کوڕە گەورەی محەممەد ڕەزا پەهلەوی، شای پێشووی ئێرانه، و دوایین جێنشینی تەختی پاشایەتی بوو پێش شۆڕشی ساڵی 1979. دوای شۆڕشی 1979 لە ئەمریکا نیشتەجێ بووە و ئێستا وەک یەکێک لە دیارترین کەسایەتییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران دەناسرێت.
ڕەزا پەهلەوی، بانگەشە بۆ ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی و دامەزراندنی سیستمێکی دیموکراسی عەلمانی دەکات کە تێیدا گەلی ئێران لە ڕێگەی دەنگدانەوە شێوازی فەرمانڕەوایی داهاتوو دیاری بکەن.