پایتەخت

پنتاگۆن گەمارۆی دەریایی بەسەر ئێراندا تووندتر ده‌كات

پنتاگۆن گەمارۆی دەریایی بەسەر ئێراندا تووندتر ده‌كات
کورتە

مەرجی ئێران بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز؛ لابردنی گەمارۆ دەریاییەکان.

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) قۆناغێکی نوێی لە ڕووبەڕووبوونەوەی دەریایی لەگەڵ تاران ڕاگەیاند، ئەمەش لە ڕێگەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی دابەزینی هێزەکان بۆ سەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لە دەرەوەی ئاوە هەرێمییەکان.

 

ئه‌مڕۆ وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) له‌ ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا ئاشكرای كرد، هێزەکانی ئەمریکا دەستیان بەسەر کەشتی 'ماجستیک ئێکس' دا گرتووە لە زەریای هیندی، ئەمەش وەک پەیامێکی ڕوون بۆ تاران کە واشنتن ڕێگە بە هیچ جۆرە پشتیوانییەکی ماددی و ئاڵوگۆڕی نەوت نادات.

 

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگه‌یاند، لە دوای 13ی نیسانەوە، گەمارۆکان بوونەتە هۆی پاشەکشێکردنی دەیان کەشتیی بازرگانی و نەوتهەڵگر کە دەیانویست بچنە ناو بەندەرەکانی ئێران یان لێی بچنە دەرەوە.

 

له‌ به‌رامبه‌ردا تاران ئەم هەنگاوانەی ئەمریکا بە پێشێلکردنی ئاشکرای ڕێککەوتنی ئاگربەستی 8ی نیسان دەزانێت و ده‌ڵێت: تا گەمارۆکە لانەبرێت، گەرووی هورمز بە ڕووی کەشتییەکاندا ناکەنەوە.

 

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، تاران ئاماده‌ نییه‌ به‌شداری گه‌ڕی دووه‌می دانوستان له‌ ئیسلامئاباد بكات، واشنتنیش بۆ چه‌سپاندنی ئاشتی ماوه‌ی ئاگربه‌ستی درێژ كردووه‌ته‌وه‌.

 

23 نیسان 2026 16:30
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026