پایتەخت

گۆڕانکاری گەورە لە تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران دەکرێت

گۆڕانکاری گەورە لە تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران دەکرێت
کورتە

کۆمسیۆن ڕێکارە نوێیەکانی تۆمارکردنی بایۆمەتری بۆ هەڵبژاردنەکانی 2026 ڕاگەیاند

كۆمسیۆن ڕێنمایی و ڕێکارە نوێیەکانی پڕۆسەی تۆمارکردنی بایۆمەتری بۆ ساڵی 2026 بڵاوکردەوە. ڕێکارەکان چەند گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە تەمەن، ڕاستکردنەوەی داتا و گۆڕینی دۆخی دەنگدەران لەخۆدەگرێت، بە ئامانجی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران و دڵنیابوونەوە لە پاکی پڕۆسەکە.

 

ئه‌مڕۆ ئۆفیسی هەڵبژاردنەکانی پارێزگای هەولێر، سەر بە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویكرده‌وه‌، پڕۆسەی تۆمارکردن سەرجەم ئەو هاووڵاتییانە دەگرێتەوە کە لەدایکبووی ساڵی (2008)ن، هەروەها ئەو دەنگدەرانەشی کە پێشتر ناوی خۆیان تۆمار نەکردووە یان بۆ یەکەمجارە تۆماریان دەکەن. هاوکات ڕێگە دەدرێت بەو دەنگدەرانەی لە دەرەوەی پارێزگاکانی خۆیان نیشتەجێن، لە شوێنی ئێستایان بایۆمەتری ئەنجام بدەن.

 

به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، دەنگدەران دەتوانن دۆخی خۆیان لە داتابەیسی تۆمار زیاد بکەن یان داتاکانیان (وەک ناو و بەرواری لەدایکبوون) ڕاست بکەنەوە، بەو مەرجەی بڕیاری دادگا یان بەڵگەنامەی فەرمییان پێ بێت. سەبارەت بە پاککردنەوەی تۆمارەکەش، بڕیار دراوە ناوی کۆچکردووان لە تۆمارەکە بسڕدرێتەوە، دوای پێشکەشکردنی بەڵگەنامەی مردن لەلایەن کەسوکاریانەوە.

 

بەشێکی تری ڕێکارەکان تایبەتە بە کارمەندانی سەربازی، کە ڕێگەیان پێدەدرێت وەک دەنگدەری 'تایبەت' تۆمار بکرێن. هەروەها ئەو کارمەندانەی خانەنشین بوون یان دەستبەرداری کارەکانیان بوون، دەتوانن دۆخی خۆیان لە دەنگدانی تایبەتەوە بۆ دەنگدانی گشتی بگۆڕن، بەو مەرجەی ناسنامەی خانەنشینی یان فەرمانی کارگێڕیی پێویست پێشکەش بکەن.

 

کۆمسیۆن ئاماژەی بەوە کردووە کە بۆ ئەنجامدانی هەر ڕێکارێک، هاووڵاتی دەبێت (کارتی نیشتمانیی بەدیاریکراوی، کارتی زانیاری و فۆرمی خۆراک)ی پێ بێت. هەروەها ئەوەش ڕوونکراوەتەوە کە گۆڕینی دۆخی دەنگدەر لە ناوەوە بۆ دەرەوەی پارێزگا یان بەپێچەوانەوە، تەنها لە قۆناغی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران پێش هەڵبژاردنەکان بەردەست دەبێت.


23 نیسان 2026 13:09
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026