قەیرانی سووتەمەنی فڕۆکە بەرۆکی جیهان دەگرێت
ئەوروپا لهئهنجامی نهبوونی سووتهمهنی فڕۆكه زیانی 24 ملیار یۆرۆی بەرکەوتووە
یەکێتی ئەوروپا هۆشداری تووند دەدات لە داڕمانی جووڵەی فڕۆکەوانی جیهانی بەهۆی کەمیی سووتەمەنی فڕۆکە و بەرزبوونەوەی تێچووەکانی وزە.
دان یورگنسن، کۆمیساری وزەی ئەوروپا ڕایگەیاند، جیهان تەنها 6 هەفتەی لەبەردەمە پێش ئەوەی تووشی قەیرانێکی سەختی دابینکردنی سووتەمەنی فڕۆکە ببێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتە ئابوورییەکان، ململانێی ئێستا نێوان واشنتن و تاران کاریگەری ڕاستەوخۆی کردووەتە سەر ڕێڕەوە ئاوییە ستراتیژییەکانی وەک گەرووی هورمز، کە ساڵانە بە بڕی زیاتر لە تریلیۆنێک دۆلار بازرگانی لێوە دەکرێت.
ههروهها هۆشداری دهدرێت لهوهی کە ئەم دۆخە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی خەیاڵیی نرخی تکتی فڕۆکە و گواستنەوەی بار، ئەمەش وەک 'کارەساتێکی ئابووری' ناو دەبەن کە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی گەشەی ئابووری و زیادبوونی بێکاری لە کەرتی گەشتیاری و لۆجستییدا.
بهپێی سهرچاوهیهكی سهربازی كه قسهی بۆ 'الحدث' كردووه، پشتبەستنی ئەوروپا بە نەوتی کەنداو بۆ سووتەمەنی فڕۆکە، وایکردووە ئاسایشی ئاسمانی کیشوەرەکە بکەوێتە مەترسییەوە.
ئهمه لهكاتێكدایه، هەزاران گەشتی ئاسمانی پێشوەختە هەڵوەشێنراونەتەوە، زیانی 24 ملیار یۆرۆ بهر ئهوروپا كهوتووه، ئەمەش سەرەتای قۆناغێکی نوێیە کە تێیدا وزە لە قەیرانی 'نرخ'ەوە بووەتە قەیرانی 'مان و نەمان'.