پایتەخت

له‌ تاران ناكۆكی قووڵی نێوخۆیی سه‌ریهه‌ڵدا

له‌ تاران ناكۆكی قووڵی نێوخۆیی سه‌ریهه‌ڵدا
ئەحمەد وەحیدی، فەرماندەی سوپای پاسداران
کورتە

سێبەری سوپای پاسداران بەسەر دیپلۆماسییەوە؛ ئەحمەد وەحیدی کێیە و چۆن بڕیارەکانی ئێرانی کۆنترۆڵ کردووە؟

پڕۆسەی دیپلۆماسی نێوان تاران و واشنتن لە ئیسلام ئاباد، ڕووبەڕووی بەربەستێکی گەورە بووەتەوە ئەویش به‌هۆی 'ناکۆکیی قووڵی ناوخۆیی'ییه‌ لە ئێران. باڵە مەدەنییەکانی ئێران هەوڵی لێکتێگەیشتن دەدەن، باڵی سەربازی بە سەرۆکایەتی ئەحمەد وەحیدی، فەرماندەی سوپای پاسداران، زۆربەی دەستپێشخەرییەکانی گەڕی یەکەمی دانوستانەکانی ڕەتکردووەتەوە.

 

دوای کوژرانی عەلی لاریجانی و عەلی خامنەیی لە سەرەتای ئەمساڵدا، هاوسەنگیی هێز لە تاران گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە. ئێستا ئەحمەد وەحیدی، کە کەسایەتییەکی تەمومژاوییە و لە لایەن پۆلیسی نێودەوڵەتییەوە (ئینتەرپول) داواکراوە، وەک کارەکتەری سەرەکیی ناوەندەکانی بڕیار دەردەکەوێت. ئەم ژەنەڕاڵە کە مێژووییەکی درێژی لە دروستکردنی گروپە وەکالەتدارەکاندا هەیە، بە هۆکاری سەرەکیی پەکخستنی گەڕی دووەمی دانوستانەکانی پاکستان دادەنرێت.

 

ئه‌مه‌ لەکاتێکدایه‌، ئه‌مریكا دوایین ده‌رفه‌تی به‌ ئێران داوه‌. كه‌چی سەرکردایەتی ئێستا لە تاران بەهۆی 'مەترسیی نەمانی ڕژێمەکە' یەکیان گرتووە و سوپای پاسداران جگه‌ له‌وه‌ی ناوه‌ندی بڕیاره‌، كاریگه‌رترین گروپه‌ و هه‌موو جوڵه‌یه‌كی دیپبلۆماسی و سیاسی و سه‌ربازیش ده‌بێت له‌ژێر چاودێری و بڕیاری ئه‌واندا بێت.

23 نیسان 2026 11:09
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026