نهێنی کۆبوونەوەکەی وەزیری ناوخۆی پاکستان و باڵیۆزی ئەمریکا
كلیلی دانوستان له گیرفانی ئیسلام ئاباد؛ جهنگ یان ڕێككهوتن؟
حکومەتی پاکستان ئامادەیی خۆی بۆ نێوەندگیری و میوانداریکردنی گەڕی دووەمی دانوستانی نێوان ئێران - ئەمریکا نیشان دەدات، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ناوچەکە لە نێوان هەڕەشەی سەربازی و دەرفەتی دیپلۆماسیدا كاتژمێرهكانی بهڕێدهكات.
ئهمڕۆ موحسین نەقوی، وەزیری ناوخۆی پاکستان، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ناتالی بێیکەر، باڵیۆزی ئەمریکا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی گەشبینە بە بەدیهێنانی پێشکەوتن لەگەڵ لایەنی ئێرانی. نەقوی ئاماژەی بەوە کرد کە درێژکردنەوەی ئاگربەست لەلایەن سەرۆک ترهمپهوه، كلیلی ڕێگریکردنه لە تەقینەوەی دۆخهكه و داوای لە هەردوو لایەن کرد ڕێگەچارەی ئاشتییانە بگرنەبەر.
بهپێی سهرچاوهیهك كه قسهی بۆ 'الحدث' كردووه، واشنتن ئامادەیە بۆ ماوەیەکی کورت ئاگربەست درێژ بکاتەوە تا تاران بێتە سەر مێزی گفتوگۆ، بەڵام مەرجی سەرەکی ئەمریکا بریتییە لە پێشکەشکردنی پێشنیارێکی یەکگرتوو لەلایەن ئێرانەوە.
لە بەرامبەردا، تاران بەردەوامی گەمارۆی دەریایی بە پێشێلکردنی ئاگربەست دەزانێت، ئەمەش وایکردووە تاران تا ئێستا بە فەرمی بەژداری خۆی لە کۆبوونەوەکانی ئیسلام ئاباد پشتڕاست نەکاتەوە.
چاودێران پێیان وایە کە چەند ڕۆژی داهاتوو بۆ داهاتووی پەیوەندییەکانی ئەم دوو وڵاتە و سەقامگیری ناوچەکە یەکلاکەرەوە دەبێت، بەتایبەت کە واشنتن ڕایگەیاندووە 'ئەمە دوا دەرفەتی دیپلۆماسییه'.