پهیامێكی خێرا له بهرهی گهلهوه
بهرهی گهل پهیامێكی خێرای لهبارهی مانگرتنی لاهور تاڵهبانی و دهستگیركراوانی لالهزار بڵاوكردهوه
بەرەی گەل لە نوێترین ڕاگەیەندراوی خۆیدا، کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی، تیشک دەخاتە سەر دۆسیەی دەستگیرکراوانی 23ی ئابی 2025 لە هۆتێل لالەزاری شاری سلێمانی و داوای یەکلاکردنەوەی یاسایی دۆسیەکە دەکات.
ئهمرۆ بەرەی گەل پەیامێکی بەپەلەی ئاراستەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە عێراق و هەرێمی کوردستان كرد، تێیدا جەخت دەکاتەوە کە پێویستە دەسەڵاتی دادوەری لە ژێر کاریگەری و فشاری سیاسی دووربخرێتەوە. ئاماژە بەوەش کراوە کە دەبێت ڕێکارە یاساییەکان سەربەخۆیانە بەڕێوەبچن، نەک لە ژێر هەژموونی حیزبی و کەسییەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە ڕێڕەوی بەڕێوەچوونی دۆسیەکە، هەریەکە لە لاهور تاڵهبانی و پۆڵاد تاڵهبانی لە ڕێکەوتی 19ی ئەم مانگەوە دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە. بەرەی گەل داوا لە کونسوڵخانەکان، نوێنەری وڵاتان و باڵیۆزخانەکان دەکات لە ڕێگەی کەناڵە دیپلۆماسییەکانەوە فشار بخەنە سەر دەسەڵاتدارانی سلێمانی بۆ کۆتاییهێنان بەو بارودۆخە.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، داوا لە حیزب، لایەنە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کراوە هەڵوێستی ڕوونیان هەبێت بەرامبەر بەو "نادادییەی" دەرهەق بە هەڤاڵەکانیان دەکرێت. جەخت کراوەتەوە کە هەوڵەکانیان بەردەوام دەبێت تا گەیشتن بە ئازادی تەواوەتی بۆ لاهور شێخ جەنگی و سەرجەم دەستگیرکراوەکان.