پایتەخت

پۆلیسی ئاکرێ: بەجلی سەربازییەوە پارەی لە خەڵک وەردەگرت و دەستگیرمان کرد

پۆلیسی ئاکرێ: بەجلی سەربازییەوە پارەی لە خەڵک وەردەگرت و دەستگیرمان کرد
کورتە

کەسێک بە جلوبەرگی سەربازییەوە فێڵی لە شۆفێرانی بارهەڵگر کردووە و پارەی لێ وەرگرتوون

کەسێک بە جلوبەرگی سەربازییەوە فێڵی لە شۆفێرانی بارهەڵگر کردووە و پارەی لێ وەرگرتوون، پۆلیسی ئاکرێ ئەم تۆمەتبارەی دەستگیرکردووە.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئاکرێ بڵاویکردەوە، تۆمەتبارێک بە ناوی (ز. ب. ر)، تەمەنی 44 ساڵە، جلی سەربازی دەپۆشی بۆ ئەوەی شۆفێران متمانەی پێ بکەن و لە نزیک ئۆڤەرپاسی ڕۆڤیا لە سنووری ناحیەی ڕۆڤیا بڕە پارەی لێ دەدزین. 

 

پۆلیسی ئاکرێ ئاماژەی بەوە دا، دوای ئەوەی چەندین هاووڵاتیی بنکەی پۆلیسی ڕۆڤیایان ئاگادار کردەوە، تیمەکانی بەدواداچوون دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و توانییان تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن.

 

لە درێژەی بڵاوکراوەکەی پۆلیسی ئاکرێ هاتووە، تۆمەتبارەکە دانی بە تاوانەکەی ناوە، بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادان ڕاگیراوە.

22 نیسان 2026 17:15
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026