پایتەخت

لەسەر 10 هەزار دینار چوار کەس ڕەوانەی زیندان کران

لەسەر 10 هەزار دینار چوار کەس ڕەوانەی زیندان کران
کورتە

چوار کەس بەهۆی 10 هەزار دیناری عێراقییەوە ڕەوانەی زیندانی دەکرێن

لە حاڵەتێکی دەگمەن دا، چوار کەس بەهۆی 10 هەزار دیناری عێراقییەوە ڕەوانەی زیندانی دەکرێن، ئەندامێکی دەستەی داواکاری گشتیی گەرمیان زانیاری ورد ئاشکرا دەکات.

 

کەمێک لەوبەر بورهان ئەحمەد، ئەندامی دەستەی داواکاری گشتیی لە گەرمیان بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، کێشەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کەسێک کە تەنها ١٠ هەزار دیناری لای کەسێکی تر بووە، لە ئەنجام دا بە چوار کەسەوە هێرشیان کردووەتە سەر قەرزارەکە و بە تالیبەر و پارچە ئاسن سەریان بریندار کردووە.

 

بورهان ئەحمەد دووپاتی کردەوە، دوێنێ دووشەممە چوار کەس لەسەر 10 هەزار دینار لەم کەیسەدا زیندانی کران، کە یەکێکیان بە ٥ مانگ و یەکێکی دیکەش بە سێ مانگ سزا دران، هەروەها کەسێکی تر کە نەوجەوان بوو بە 225هەزار پێپژاردنی بۆ کرا.

 

ئەو ئەندامەی دەستەی داواکاری گشتیی لە گەرمیان باسی لەوە کرد: " وەکو دادگە هەوڵمان داوە ئاشتەوایی لە نێوان ئەم چەند کەسە بکەین، بەڵام لایەنێک ڕەزامەند نەبووە".

21 نیسان 2026 22:54
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026