خه‌رجییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به ژماره
خەرجییەک کە خەیاڵ نایبڕێت؛ 143 ملیۆن دینار بۆ هەر 24 کاتژمێرێک.
ڕاپۆرتێکی دارایی مەرسەدی 'ئیکۆ عێراق' تیشک دەخاتە سەر بەرزبوونەوەی خەرجییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق و داتای شۆكهێنه‌ر و بڕی خه‌رجییه‌كان ئاشكرا ده‌كات.
مەرسەدی 'ئیکۆ عێراق'، لە چوارچێوەی چاودێریکردنی شەفافیەتی دارایی و کارگێڕی لە دامەزراوە حکومییەکانی عێراقدا له ڕاپۆرتێکی شیکاریدا ئاشكرای ده‌كات، قەبارەی خەرجییەکانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق ئاستێکی بەرزی تۆمارکردووە کە له 2025 دا گەیشتووەتە زیاتر لە 52 ملیار‌و 366 ملیۆن دینار.
ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەدات، کە زۆرینەی ڕەهای ئەم بڕە پارەیە کە ڕۆژانە بە 143 ملیۆن دینار و 470 هه‌زار دینار كه ده‌كاته 'نۆ ده‌فته‌ر و 33 وه‌ره‌قه' دەخەمڵێندرێت. ئه‌و بڕه پاره‌یه ته‌نیا بۆ مووچە و دابینکردنی پێداویستییەكانی ڕۆژانە تەرخانکراوە. لە بەرامبەردا، خەرجییە وەبەرهێنانەکان کە ڕەهەندی گەشەپێدانیان هەیە، تەنها ڕێژەیەکی کەمی خەرجییەکانیان پێکهێناوە.
له بڵاوكراوه‌كه، جەخت لەسەر 'بێدەنگیی یاسادانان' كراوه‌ته‌وه لەلایەن سەرۆکایەتی کۆمارەوە، بەوپێیەی هیچ دەستپێشخەرییەکی یاسایی لەو ساڵەدا تۆمار نەکراوە. لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەدا، داوا لە دەسەڵاتی یاسادانان (پەرلەمان) کراوە کە پەیڕەوی 'سیاسەتی ڕێژەیی' بکات لە دیاریکردنی مووچە و خەرجییەکانی سەرۆکایەتییەکان بۆ کەمکردنەوەی ئەو فشارە داراییەی لەسەر بودجەی گشتی هەیە.
به‌پێی داتاكانی ڕاپۆرته‌كه، له نێو خه‌رجی زیاتر لە 52 ملیار و 366 ملیۆن دینار بۆ خواردن و بابه‌ته لاوه‌كی و كاتییه‌كان ته‌نیا بڕی 218 ملیۆن دینار خراوه‌ته خزمه‌تی پرسی وه‌به‌رهێنان، كه ئه‌مه‌ش نیگه‌رانییه‌كی فراوانی له شه‌قامی عێراقی دروستكردووه.