پایتەخت

دۆسیه‌ی لاهور تاله‌بانی ڕاده‌ستی نوێنه‌رانی FBI كرا

دۆسیه‌ی لاهور تاله‌بانی ڕاده‌ستی نوێنه‌رانی FBI كرا
کورتە

تەیمور تاڵەبانی لەگەڵ نوێنەرانی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمریکا (FBI) کۆبوویەوە و چەندین دۆسیەی هەستیاری ڕاده‌ست كردن.

تەیمور جەلال تاڵەبانی لە میانی کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ نوێنەرانی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمریکا (FBI)، چەند دۆسیەیەکی یاسایی و ئەمنیی گرنگی ڕادەست کردن و داوای هەماهەنگی و هاوکاری نێودەوڵەتی کرد بۆ بەدواداچوونی ئەو بابەتانە.

ئەمڕۆ تەیمور جەلال تاڵەبانی ورده‌كاریی پێشكه‌شكردنی سێ دۆسیەی هەستیاری به‌ نوێنەرانی FBI بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند، دۆسیەکان سێ تەوەری سەرەکییان لەخۆگرتبوو؛ تەوەرەی یەکەم تایبەت بوو بە پرسی گۆڕە بەکۆمەڵەکان و پێشێلکارییە یاساییەکان لەو بوارەدا، بە تایبەت ئەو لایەنانەی یاساکانی مافی مرۆڤ و یاسای پاراستنی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی عێراقیان بەزاندووە.

به‌پێی بڵاوكراوه‌كه‌، لە تەوەرەی دووەمدا، مەلەفی بازرگانی و قاچاخچێتی بە ماددە هۆشبەرەکان لە سنووری پارێزگای نەینەوا خرایە ڕوو، کە وەک تاوانێکی نێودەوڵەتی ئاماژەی پێکراوە. هاوکات لە تەوەرەی سێیەم و کۆتاییدا، دۆسیەی لاهور تاڵه‌بانی، برازای جه‌لال تاڵه‌بانی و دەستگیرکراوانی لالەزار و چەند مەلەفێکی پەیوەست بە کردەوەی تیرۆرکردن ڕادەستی لایەنی ئەمریکی کران بە مەبەستی لێکۆڵینەوەی وردتر.

22 نیسان 2026 14:53
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026