پایتەخت

داتای ڕاسته‌قینه‌ی په‌نابه‌ران له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا ئاشكرا ده‌بێت

داتای ڕاسته‌قینه‌ی په‌نابه‌ران له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا ئاشكرا ده‌بێت
کورتە

ژمارەی کۆچبەران لە یەکێتیی ئەوروپا لە ساڵی 2025 گەیشتووەتە ئاستێکی پێوانەیی

نوێترین داتا له‌باره‌ی ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له‌ سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌ جیاوازه‌كانی جیهان ڕووییان له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا كردووه‌ ئاشكرا ده‌بێت و بۆ یه‌كه‌مجاره‌ مێژوو ئه‌م داتا زۆر و سه‌رسوڕهێنه‌ره‌ به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت.

 

ئه‌مڕۆ سەنتەری توێژینەوە و شیکارییەکانی کۆچ سەر بە دامەزراوەی 'ڕۆکووڵ بەرلین' بڵاویكردەوه‌، ژمارەی کۆچبەرانی نیشتەجێ لە وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا لە ساڵی 2025دا گەیشتووەتە بەرزترین ئاست لە مێژوودا، کە تێیدا 64.2 ملیۆن کەس تۆمار کراون.

 

بەپێی داتاكانی ڕاپۆرتەکە، ئەم ژمارەیە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بە بڕی 2.1 ملیۆن کەس زیادی کردووە. ئامارەکان پشتیان بە زانیارییەکانی نووسینگەی ئاماری یەکێتیی ئەوروپا (یۆرۆستات) و کۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR) بەستووە.

 

لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە پرۆسەی گەشەکردنی ڕێژەی کۆچبەران لە ئەوروپا خێراییەکی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە؛ بەجۆرێک لە ساڵی 2010دا ژمارەی کۆچبەران تەنها 40 ملیۆن کەس بووە، بەڵام لە ماوەی 15 ساڵی ڕابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە هەڵکشان کردووە و گەیشتووەتە ئه‌م ئاسته‌ی.

22 نیسان 2026 12:28
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026