پایتەخت

سۆران عومەر: وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی 5 و 6 ڕەوانە دەکات

سۆران عومەر: وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی 5 و 6 ڕەوانە دەکات
کورتە

پەرلەمانتارێکی عێراق دڵنیای لە ناردنی مووچەی مانگی 5 و 6 دەدات

مژدەی ناردنی مووچەی مانگەکانی 5 و 6 بە مووچەخۆرانی هەرێم دەدرێت

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دا بە نووسراوی سەرەتایی ڕێککەوتن و ئەندامێکی پەرلەمانی عێراقیش زانیاری نوێ لەسەر ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ئاشکرا دەکات.

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا سەبارەت بە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە ئاشکرای دەکات: " گروپێکی کارکردن لە دەستەی چاودێری دارایی فیدراڵی و هەرێمایەتی پێکدەهێنرێت بۆ وردبینی و پۆلێنکردنی داهاتی نەوت و دیاریکردنی پشکی حکومەتی فیدراڵی لێی، لەماوەی زۆرترین ماوەی یەک مانگدا".

لە درێژەی قسەکانی دا سۆران عومەر ئەوەشی خستەڕوو: "دەستبەجێ وەزارەتی دارایی دەست بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکات بۆ مانگەکانی ئایار و حوزەیران و مانگەکانی دواتر".

17 تەمموز 2025 02:09
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025