مەسرور بارزانی پێشوازی لە ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا دەکات

سەرۆکووەزیرانی هەرێم پەیامی خۆی دەربارەی ڕێککەوتنیان لەگەڵ بەغدا بڵاوکردەوە
سەرۆکوەزیران پێشوازی لە ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا دەکات
دوای ڕێککەوتنی نێوان هەولێر بەغدا و واژۆکردنی یادداشتی لێکتێگەیشتن سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێشوازی لەو ڕێککەوتنە دەکەین.
ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان باسی لەوە کرد، پێشوازی لەو ڕێککەوتنە دەکەین و هیوادارم مووچە و شایستە داراییەکان، کە مافێکی ڕەوای خەڵکی کوردستانە، چیتر تێکەڵی هیچ کێشە و ناکۆکییەک نەکرێت.
سەرۆکوەزیرانی هەرێم جەختیش دەکاتەوە، پێزانینێکی زۆرم بۆ خۆڕاگری و پشوودرێژیی خەڵکی کوردستان هەیە، هەروەها سوپاسی ماندووبوونی هەموو کەس و لایەنێکیش دەکەم کە هەوڵیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە داوە و بەردەوام هاوکار و پاڵپشتمان بوون.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق یادداشتی لێکتێگەیشتنی هەولێر و بەغدا پەسەند کرد و واژۆیان کرد، بڕیاردرا بە ناردنی مووچەی مانگی 5 و کۆتایی هاتن بە کێشە مووچە.