پایتەخت

لاهور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی مانیان لە خواردن گرتووە

لاهور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی مانیان لە خواردن گرتووە
کورتە

لاهور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی لە دژی ڕەوانە نەکردنی کەیسەکانیان بۆ دادگە مانیان لە خواردن گرتووە

لاهور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی لە دژی ڕەوانە نەکردنی کەیسەکانیان بۆ دادگە مانیان لە خواردن گرتووە، پەیامێکی تووند بە بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی دەدەن.

 

کەمێک لەومەبەر لاهور شێخ جەنگی لە پەڕەی فەیسبووک بڵاویکردەوە: "هەشت مانگە دوور لەهەموو عورفێکی دامەزراوەیی و یاسایی بەناحەق زیندانی کراوین، لەبەر ئەوەی دادگە رێڕەوی یاسایی خۆی بگرێت تا ئێستا چاوەڕێمان کردووە".

 

لاهور شێخ جەنگی ئاماژەی بەوە دا: "دیارە فشاری بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی لە دادگە و دامەزراوەکان رێگرە لەوەی دۆسییەی سیناریۆکانی خۆیشیان بچێتە دادگەی تەمیز، بۆیە لەگەڵ کاک پۆڵاد پێکەوە بڕیارمانداوە لەئەمڕۆوە مان لە خواردن بگرین تا ئاوکاتەی سەروەری یاسا لە دۆسییەکەمان بەدی دەکەین".

 

لە درێژەی نووسراوەکەی لاهور شێخ جەنگی هاتووە: "بۆ هەڵماڵینی سیناریۆکانی ئێوە جارێکی تر ئامادەین، سەرکێشی بە ژیانی خۆمانەوە بکەین تا هەموان بزانن کە ئێوە هیچ ڕۆڵێکتان بۆ دادگە و دامەزراوەکانی سلێمانی نەهێشتوەتەوە".

 

لە 22ـی 8ـی 2025، لاهور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی لەلایەن هێزەکانی دژە تیرۆری یەکێتیی و کۆماندۆەوە دەستگیرکران و ڕەوانەی زیندانی کراون، هەروەها تا ئێستا کەیسەکانیان نەچووەتە بەردەم دادگە و دادگەیی نەکراون.

19 نیسان 2026 22:21
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026