شوان کەلاری: مووچه‌خۆرانی هه‌رێم سێ مووچه وه‌رده‌گرن

لە ماوەی 10 بۆ 15 رۆژدا مووچەخۆرانی هەرێم سێ مووچە وەردەگرن
دوای واژۆكردنی لێكتێگه‌یشتنێك له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، سێ مووچه به‌یه‌كه‌وه دابه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه شوان کەلاری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق سه‌باره‌ت به پرسی چاره‌سه‌ركردن و شێوازی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، لە ماوەی 10 بۆ 15 رۆژدا مووچەخۆرانی هەرێم سێ مووچە یه‌ك له‌دوای یه‌ك وەردەگرن و گرفتی مووچه چارسه‌ر كرا.
جێی باسه، دوێنێ چوارشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی یادداشتی لێكتێگه‌یشتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای له‌سه‌ر پرسی مووچه واژۆ كرد و ڕەوانه‌ی به‌غدای كرد، ئه‌مڕۆش ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی به یادداشتی لێكتێگه‌یشتنه‌كه ڕازی بوو و بڕیاردرا ڕاسته‌وخۆ مووچه‌ی مانگی 5 خه‌رج بكرێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ناوه‌ڕۆكی یادداشتی لێكتێگه‌یشتنه‌كه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بریتییه له‌وه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان 230 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه ڕاده‌ستی حكومه‌تی فیدڕاڵ ده‌كات و هاوكات 120 ملیار دیناری مانگانه له داهاتی ناوخۆ ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی عێراق ده‌كات، به‌مه‌ش به‌غدا ناچار ده‌بێت به‌وه‌ی هه‌موو مانگێك مووچه‌ی مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه بكات.