حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵ گەیشتنە رێککەوتن

لەسەر ناردنی پرسی مووچە و نەوت هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حێراق ڕێککەوتن
حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵ گەیشتەن رێککەوتن
دوای چاوەڕوانی و گفتوگۆیەکی زۆر، دواجار هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق گەیشتنە رێککەوتن و کێشەی مووچە چارەسەر دەکرێت.
ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، واژۆ لەسەر ئەو لەیەکترتێگەیشتنەی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی کرا، کە ماوەی چەندین رۆژە گفتوگۆی لەسەر دەکرا و بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی پێنج درا.
بەپێی ئەو رێککەوتنەی کراوە، رۆژانە حکومەتی هەرێمی کوردستان ٢٣٠ هەزار بەرمیل نەوت بە کۆمپانیا سۆمۆی حکومەتی فیدڕاڵی دەدات و مانگانە ١٢٠ ملیار دینار ڕادەستی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ دەکات.
بەپێی رێککەوتنەکەی کراوە، مانگاکە لە کاتی خۆیدا حکومەتی فیدڕاڵ مووچە ددەنێرێت و وەکو یەکەم هەنگاو، بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی ئایار دراوە.