پایتەخت

بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی 5 درا

بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی 5 درا
کورتە

حکومەتی فیدڕاڵ ڕەزامەندی دا لەسەر ناردنی مووچەی مانگی 5ـی مووچەخۆرانی هەرێم

بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی 5 درا

دوای نزیکەی 80 رۆژ، دواجار حکومەتی عێراق بڕیاریدا مووچەی مانگی ئایاری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، واژۆ لەسەر لەیەکترتێگەیشتنی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵ کراوە و بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی ئایار دراوە.

بەپێی زانیارییەکان، لە چەند کاتژمێری داهاتوو مووچەی مووچەخۆرانی بۆ مانگی پێنج خەرج دەکرێت و دەخرێتە سەر هەژماری دارایی حکومەتی هەرێم.

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم، ئامادەکاری تەواوی کردووە و دوای گەیشتنی پارەکە، ڕاستەوخۆ دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات.

17 تەمموز 2025 10:50
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025