ڕێبوار تەها: چاوەڕێی بڕیاری کۆتایی سەرکردایەتیی یەکێتیم
نووسینگه‌ی ڕێبوار ته‌ها، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئاڵوگۆری پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك بڵاوكرده‌وه
نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگاری کەرکووک، ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی گۆڕانکاری لە پۆستی پارێزگار بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، ڕێبوار تەها بە فەرمی لە ئەرکەکانی بەردەوامە و تاوەکو ئێستا هیچ نووسراوێکی بۆ دەستلەکارکێشانەوە پێشکەشی ئەنجوومەنی پارێزگا نەکردووە.
ئه‌مڕۆ نووسینگەی ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی لە ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگار كرد و لە ڕاگەیەندراوەکەدا نووسراوه، بەڕێز ڕێبوار تەها بە فەرمی پارێزگاری کەرکووکە و بەردەوامە لە جێبەجێکردنی ئەرکە یاسایی و کارگێڕییەکانی خۆی.
نووسینگەی پارێزگار ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ڕێبوار تەها پابەندی خۆی نیشانداوە بۆ جێبەجێکردنی هەر بڕیارێک کە لە سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە لەبارەی ئاڵوگۆڕ لەم پۆستەدا دەرچووبێت.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، کارەکانی پارێزگار بەردەوام دەبێت تاوەکو ئەو کاتەی بەرپرسیارێتییەکە بە فەرمی لێ ده‌سه‌ندرێته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، بریاره سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك بۆ گۆڕینی ڕێبوار ته‌ها، پارێزگاری ئێستای كه‌ركووك كۆده‌بێته‌وه و به زۆرینه‌ی ده‌نگ و ره‌زامه‌ندی یه‌كێتی محەممەد سەمعان ئاغا، سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی ده‌بێته پارێزگاری نوێی كه‌ركووك.
ئه‌م گۆڕانكاریانه‌ش دوای ئه‌وه دێت، بافڵ تاڵه‌بانی، محەممەد حەلبووسی، رەیان کلدانی، قه‌یس خەز عەلی و به‌ره‌ی توركمانی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نهێنیدا ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر پێدانی سه‌رۆككۆمار به یه‌كێتی (له‌كاتێكدا پشكی كورده)، له به‌رامبه‌ردا یه‌كێتی پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك (له‌كاتێكدا پشكی كورده)، ده‌دات به توركمان و عه‌ره‌ب.