پایتەخت

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ڕژێمی ئێران بۆ شتێکی خراپتر گۆڕاوە

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ڕژێمی ئێران بۆ شتێکی خراپتر گۆڕاوە
کورتە

لە کاتێکدا هیوای خەڵکی ئێران لەم جەنگە، گۆڕینی ڕژێمی وڵاتەکە بۆ حکومەتێکی باشتر بوو، بەڵام بەگووتەی بەرپرسی پێشووی هەواڵگری سەربازیی ئیسرائیل، ئێستا وڵاتەکە لەلایەن ڕژێمێکی "تووندڕەوتر" بەڕێوەدەبرێت.

بەپرسێکی پێشووی هەواڵگری ئیستائیل هۆشداری لە بەڕێوەچوونی ئێران لەلایەن کەسانی گەنجی "تووندڕەو"ـەوە دەدات.

ئەمڕۆ سێشمەمە، ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری دانی کیترینۆویکز، بەرپرسی پێشووی هەواڵگری سەربازیی ئیسرائیل ڕایگەیاند، لەگەڵ ئەم جەنگەی ئێستا ڕژێمی ئێران گۆڕاوە، بەڵام گۆڕاوە بۆ ڕژێمێكی "خراپتر."

لەبارەی ئامانجی جەنگەکەی ئێران، دانی کیترینۆویکز دەڵێت، سەرەتا ئیسرائیل و ئەمریکا بە ئامانجی گۆڕینی ڕژێمی ئێران جەنگەکەیان بە کوشتنی عەلی خامنەیی، ڕێبەری پێشووی باڵای ئێران و بەرپرسانی باڵای وڵاتەکە دەستپێکرد، بەبڕوای ئەوەی ئەو بەپرسانەی شوێنیان دەگرنەوە زیاتر مەیلیان بەلای بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەبێت، بەڵام لەجیاتی بەدەستهێنانی ئەم ئامانجە، ئەم بۆشاییە سیاسییە بە "بەرپرسانی نوێی توندڕەو" پڕکراوەتەوە، کە بەهیچ شێوەیەک سازشی سیاسی نە لە نێوخۆ نە لە نێودەوڵەتی ناکەن.



ئەم بەرپرسەی پێشووی ئیسرائیل ئاماژەی بە پۆستەرێک کردووە، کە لە ناوەڕاستی تاران هەڵواسراوە و وێنەی موجتەبا خامنەیی، رێبەری نوێ باڵای ئێرانی لەسەرە و لەسەری نوسراوە: "خراپترین خەونی ناخۆشی'ـی دوژمنانی ڕژێم."

دانی کیترینۆویکز هۆشداری لە بەڕێوەچوونی ئێران لەلایەن کەسانی نوێ دەدات و جەخت دەکاتەوە، لە ژێر دەسەڵاتی ڕژێمە نوێیەکە، "ئێرانێکی سەربازیی دروست بووە، کە لەلایەن بەرپرسانی گەنجتر و تووندڕەوتر بەڕێوەدەچێت و تێیدا سوپای پاسداران دەسەڵاتێكی زیاتریان هەیە بەراورد بە ڕابردوو."

لە کۆتایی قسەکانیدا، دانی کیترینۆویکز گووتی: "لە ئێستادا تووندڕەوەکانی ئێران کۆنتڕۆڵی پۆستە سەربازیی و سیاسییەکانی وڵاتەکە دەکەن و لەلایەن جەنگێکەوە هان دراون، کە زۆرێک پێیان وایە دەبێتە "گەڕانەوەی محەممەد مەهدی، ڕزگارکەری موسڵمانانی شیعە مەزهەب."

15 نیسان 2026 16:49
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026