گەنجێک لە هەوڵی ڕفاندنی ڕزگار کرا
خەڵکی گوندێکی سنووری کەرکووک ڕووبەڕووی چەند چەکدارێک بوونەوە
خەڵکی گوندێکی سنووری کەرکووک ڕووبەڕووی چەند چەکدارێک بوونەوە، لە ئەنجامدا هەوڵی ڕفاندنی گەنجێکیان شکست پێهێنا.
کەمێک لەمەوبەر، لە گوندی نەبیاوەی سنووری ناحیەی پردێی سەربە پارێزگای کەرکووک، چەند چەکدارێکی نەناسراو کە 'جل و بەرگی سەربازیان' پۆشی بوو دەیانویست گەنجێکی گوندەکە بە ئۆتۆمبێل بڕفێنن.
بەپێی زانیارییەکانی پایتەخت، لە دوای هەوڵدان بۆ ڕفاندنی گەنجەکە خەڵکی گوندی نەبیاوە رووبەڕووی چەکدارەکان بوونەوە، هەردوو تەقەیان لەیەکتر کرد و لە ئەنجامدا تواندرا گەنجەکە ئازاد بکرێت.
هەروەها چەکدارەکانیش بۆ شوێنێکی نادیار هەڵهاتن، هاوکات لەئێستادا هێزەئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.