پایتەخت

لەسەر دژایەتی کردنی نێوان فازڵ عومەر و هیوا ساڵح نرخی نان گران بوو

لەسەر دژایەتی کردنی نێوان فازڵ عومەر و هیوا ساڵح نرخی نان گران بوو
کورتە

کێشە و ئاڵۆزییەکانی نێوان قایمقامی سلێمانی بە وەکالەت سەرۆکی لێژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت!

کێشە و ئاڵۆزییەکانی نێوان قایمقامی سلێمانی بە وەکالەت سەرۆکی لێژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت، بە زەرەری هاووڵاتییان شکایەوە و نرخی نان گرانبوو.

 

ناکۆکی و ململانێ فازڵ عومەر، قایمقامی سلێمانی بە وەکالەت لەگەڵ هیوا ساڵح، سەرۆکی لێژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت بووە هۆکارێک بۆ گۆڕینی سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت.

 

دوای ئەوەی هیوا ساڵح لە سێ مانگی رابردوو کرا بە سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان و چەندین کاری وەک ئەرکی خۆی جێبەجێ کرد, لەناویاندا داخستنی چەند خواردەمەنیەک و رێکار و لێپێچینەوە لە شوێنەکان، دواتر لەسەر داوای قایمقامی بەوەکالەت دژایەتی ئەم سەرپێچیانە کراوە و تەنانەت یەکێک لە پۆستەکانی داخستنی خواردەمەنیەک سڕایەوە لە پەڕەی فەرمی قایمقامیەتی سلێمانی.

 

هاوکات لە بابەتی غاز و نرخی پارەی مۆلیدەکان و نرخی نانیش بەهەمان شێوە قایمقامی سلێمانی بە وەکالەت و سەرۆکی لێژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت دژی یەک بوون.

 

لە کۆتا ناکۆکیان لەسەر بابەتی گرانکردنی نرخی نان بوو، کە سەرۆکی لێژنە هاوبەشەکان نانەواخانەکانی ئاگادار کردەوە کە گرانی دروست نەبێ بە پێچەوانەوە سزا دەدرێن، بەڵام قایمقامی سلێمانی بە وەکالەت راگەیەندراوێکی پێچەوانەی دانا، دواتر نان لە هەندێ شوێن گرانبوو.

 

وەکو کاردانەوەیەک قایمقامی وەکالەت رێگر بووە لە لێپێچینەوەیان، هەر ئەم بووە هۆکارێک بۆ لادانی هیوا ساڵح لە  سەرۆکی لێژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت بۆ بابان ئەحمەد.

14 نیسان 2026 23:07
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026