ڕۆژی پێنجشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت
ڕۆژی پێنجشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردە دابەش دەکرێت
وەزارەتی دارایی جەخت لەوە دەکاتەوە، ڕۆژی پێنجشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردە دابەش دەکرێت.
کەمێک لەمەوبەر وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لەهەمان ڕۆژدا مووچەی مانگی ئازاری سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی لە دوای 1ـی 7ـی 2024، بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون دابەش دەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان دووپاتی کردەوە، مووچەی ئەو فەرمانبەرانە لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.
ڕۆژی یەکشەممە وەزارەتی دارایی دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کرد.