دوو درۆنی ئێرانی لە ئاسمانی هەولێر تێکشکێندران
دژه‌تیرۆری كوردستان، راگه‌یاندراوێكی خێرای له‌باره‌ی هێرشه درۆنییه‌كه بڵاوكرده‌وه
دژه‌تیرۆری كوردستان، تێكشكاندنی دوو درۆنی ئێرانی له ئاسمانی هه‌ولێر ڕاگه‌یاند و ده‌ڵێت: هیچ زیانی نه‌بوو.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بەرگرییە ئاسمانییەکان دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوییان لە ئاسمانی پارێزگای هەولێر تێکشکاند کە لە خاکی ئێرانەوە ئاڕاستە کرابوون. بەپێی زانیارییەکانی دژەتیرۆر، ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتووەتەوە.
دژه‌تیرۆر له ڕاگه‌یاندراوێكی خێرادا ده‌ڵێت: دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو کە لەناو خاکی ئێرانەوە بەرەو پارێزگای هەولێر ڕەوانە کرابوون، پێش گەیشتن بە ئامانجەکانیان، لە لایەن فڕۆکەی جەنگییەوە لە ئاسماندا تێکشکێندران و خرانە خوارەوە.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له دوای ئاگربه‌ست ئه‌مه یه‌كه‌م هێرشی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و تێکشکاندنی درۆنەکانیش لە لایەن فڕۆکەی جەنگییەوە، نیشانەی ئامادەباشیی تەواوی هێزە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانان و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هەڕەشەیەک کە ڕووی لە خاکی كوردستان بێت.