دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست بە چوار درۆن هێرشکرایە سەر هەرێمی کوردستان
وەزارەتی ناوخۆ ئاشکرای دەکات، کە ئەمڕۆ بە چوار درۆن هێرشکراوەتە سەر هەرێمی کوردستان
دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئەمریکا و ئێران، وەزارەتی ناوخۆ ئاشکرای دەکات، کە ئەمڕۆ بە چوار درۆن هێرشکراوەتە سەر هەرێمی کوردستان.
کەمێک لەمەوبەر وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، دوای ئاگربەست ئەوە بۆ جاری دووەمە بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لە چەند کاتێکی جیاوازدا، بە چوار درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایەوە سەر هەرێمی کوردستان.
وەزارەتی ناوخۆ جەخت لە هەڵوێستی نەگۆڕی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە، کە بەشێک نەبووە لە شەڕ.
وەزارەتی ناوخۆ داوا دەکات، چیتر سەقامگیری کوردستان و ئارامی هاووڵاتییان نەکرێنە ئامانج.
لای خۆیەوە دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە دا، ئێوارهی ئهمڕۆ بەرگرییە ئاسمانییەکان دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوییان لە ئاسمانی پارێزگای هەولێر تێکشکاند کە لە خاکی ئێرانەوە ئاڕاستە کرابوون.
بەپێی زانیارییەکانی دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان، لە هێرشەکەدا هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتووەتەوە.