پایتەخت

بەهاتنی بەرهەمی ناوخۆیی نرخی تەماتە دادەبەزێت

بەهاتنی بەرهەمی ناوخۆیی نرخی تەماتە دادەبەزێت
کورتە

نرخی سەوزە و میوە بەهۆی جەنگەوە دوو هێندە بەرزووەتەوە

نرخی سەوزە و میوە بەهۆی جەنگەوە دوو هێندە بەرزووەتەوە، بەتایبەتی تەماتە کە پێشبینی دەکرێت لە ماوەیەکی نزیک نرخەکەی دابەزێت.

 

ئەمڕۆ سێشەممە رەجەب عەزیز، سەرۆکی ئەنجوومەنی عەلوەی هەولێر بە پایتەخت میدیای راگەیاند، نرخی هەندێک سەوزە میوە هەروەکو خۆیان ماونەتەوە دانەبەزیون، نرخی تەماتە کیلۆی تا دوو هەزار دینار بەرزبووەتەوە، هەروەها نرخی کارتۆنێک مۆزی بچووک لە 28 هەزارەوە بووە بە 20 هەزار دینار.

 

لەگەڵ دەستپێکی جەنگەوە بەهۆی داخستنی دەروازە سنوورییەکانی عێراق و ئێران، نرخی سەوزە و میوە بۆ دوو هێندە بەرزبوویەوە.

 

رەجەب عەزیز ئاماژەی بەوە دا، ئێران ڕێگە نادات بەرهەمی تەماتە هەناردە بکات، بۆیە نرخەکەی بەرزبووەتەوە بەڵام تا 10 ڕۆژی دیکە بەرهەمی ناوخۆیی تەماتە دێتە بازاڕەکان و نرخەکەی دادەبەزێت.

 

لای خۆیەوە وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق پێشبینی دەکات، بە هاتنی بەرهەمە ناوخۆییەکان لەکۆتایی مانگی نیسان، نرخی تەماتە دابەزێت.

 

سەرۆکی ئەنجوومەنی عەلوەی هەولێر سەبارەت بە دابەزینی نرخی مۆز ڕوونیکردەوە، تاوەکو گەرووی هورمز نەکرێتەوە نرخی مۆز دانەبەزێت و وەکو خۆی دەمێنێتەوە.

 

هەرچەندە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان لە پێناو دابەزاندنی نرخی تەماتە بڕیاری قەدەغەی لەسەر هاوردەکردنی دابوو، بەڵام تاوەکو ئێستا نرخەکەی دانەبەزیوە.

14 نیسان 2026 21:06
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026