پایتەخت

دەست بەسەر ژمارەیەک ماتۆڕی ئێرانی دا گیرا

دەست بەسەر ژمارەیەک ماتۆڕی ئێرانی دا گیرا
کورتە

26 ماتۆڕی ئێرانی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەهۆی هەراسانکردنی خەڵکەوە دەستیان بەسەردا گیرا

پۆلیسی سۆران بەهۆی پابەند نەبوون بە ڕێنماییەکانی هاتووچۆ دەستی بەسەر ژمارەیەک ماتۆڕی بێ سەرەتا دا گرت.

ئەمڕۆ سێشەمممە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، دەست بەسەر 26 ماتۆرسکیلی بێ سەرەتا گیرا، کە هەڵ دەستان بە هەراسان کردن و بێزارکردنی هاووڵاتییان بەمەبەستی گرتنەبەری رێکاری یاسایی بەرامبەریان و ڕەوانەی بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر کران.

بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران بڕیاریدا، لە مەودوا هەر ماتۆرسکیلێک هاووڵاتییان بێزاربکات و پابەندی یاسا و رێنماییەکاتی هاتووچۆ نەبێت لەکاتی دەست بەسەرداگرتنی لە لایەن مەفرەزەکانی هاتووچۆی ناوشار ڕەوانەی هۆبەی دەست بەسەرداگرتن دەکرێت.

14 نیسان 2026 16:34
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026