پایتەخت

ماوەی مانەوەی ئەو قوتابییان لە زانکۆکانی ئێران دەخوێنن درێژ کرایەوە

ماوەی مانەوەی ئەو قوتابییان لە زانکۆکانی ئێران دەخوێنن درێژ کرایەوە
کورتە

ماوەی مانەوەی ئەو هاووڵاتییانەی لە وڵاتی ئێران دەخوێنن تا مانگێکی دیکە درێژ کرایەوە

لە پێناو سەلامەتی گیانی قوتابییانی هەرێم ماوەی مانەوەی ئەوانەی لە وڵاتی ئێران دەخوێنن تا مانگێکی دیکە درێژ کرایەوە.

 

ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاویکردەوە، لەپێناو پاراستنی گیانی ئەو قوتابییانەی هەرێمی کوردستان لە زانکۆکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەخوێنن، بڕیاردرا ماوەى مانەوەى قوتابییانى هەرێم کە لە زانکۆکانى ئێران دەخوێنن لە 15ـی 4ـی 2026 تاوەکو 1ـی 5ـی 2026 درێژبکرێتەوە.

 

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دووپاتی کردەوە، لە دوای ئەم بەروارە وەزارەت جارێکى تر هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکات و بڕیار و ڕێنمایی گونجاو دەردەکات، هەروەها ئەو ماوەیان بە ماوەی مانەوە بۆ هەژمار دەکرێت.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگاکانی ئێران بەهۆی جەنگەوە شێوازەکەی کراوە بە ئۆنڵاین، سەرجەم قوتابییانی هەرێم لەم وڵاتە گەڕاونەتەوە.

13 نیسان 2026 21:08
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026