61 کەس بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ماڕکێتێکی پارێزگای واست گیانیان لەدەستدا

ئاگرێک لە رێستۆرانت و مارکێتێکی واست کەوتەوە و ماتەمینی ڕادەگەیەندرێت
ئاگرێک لە رێستۆرانت و مارکێتێکی پارێزگای واست کەوتەوە و 61 کەس گیانیان لەدەستدا
لە پارێزگای واستی باشووری عێراق ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە ڕێستۆڕانتێکدا ڕوویداوە و بەهۆی زۆری ژمارەی قوربانیان ماتەمینی گشتی ڕادەگەیەندرێت.
درەنگانی شەوی ڕابردوو، لە پارێزگای واستی باشووری عێراق ئاگرێکی گەورە لە ڕێتسۆڕانتێک و هایپەرمارکێتێک بە ناوی "ئەل کورنیش" کەوتەوە و وەزارەتى ناوخۆى عێراق دەڵێت: " 61 کەس لە ژن و پیاو و منداڵ گیانیان لەدەستداوە".
بەگوێرەی گووتەی محەممەد جەمیل پارێزگاری واست، ڕووداوەکە لە یەکێک لە ناوەندە بازرگانییە گەورەکانی پارێزگاکە روویداوە و سێ رۆژ ماتەمینیی گشتی رادەگەیێنن.