دژە تیرۆری کوردستان: درۆنێک لە هەولێر تێکشکێندرا

هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان بەردەوامن و ئەمجارە درۆنێکی بۆمبڕێژکرا لە سنووری هەولێر کەوتە خوارەوە
بەپەلە.. درۆنێک لە هەولێر تێکشکێندرا و دژەتیرۆری کوردستان زانیاری نوێی ئاشکرا کرد
دژەتیرۆری کوردستان لەسەر کەوتنە خوارەوەی درۆنێک لە هەولێر ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و باس لەوە دەکات، هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتووەتەوە.
دەقی ڕاگەیاندراو؛
بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی تەممووزی 2025، کاتژمێر 1:27، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک گوندی جێژنیکانی سەر بە قەزای بەحرکەی پارێزگای هەولێر کەوتە خوارەوە، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتەوە.
جێی باسە لە چەند ڕۆژی ڕابردووەوە بەبەردەوامی هێرشی درۆنی دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان و بە تایبەتیش کێڵگە نەوتییەکان دەکرێنە ئامانج، تاوەکو ئێستاش هیچ لایەنێک بەرپرسیارەتی ئەم هێرشانەی هەڵنەگرتووە و نازانرێت کێن ئەوانەی ئەم هێرشانە ئەنجام دەدەن.