پایتەخت

عەلی حەمە ساڵح: داهاتی سلێمانی چی لێدێت؟؛ ملیۆنان دۆلار بۆ گیرفانی کێ دەڕوات؟

عەلی حەمە ساڵح: داهاتی سلێمانی چی لێدێت؟؛ ملیۆنان دۆلار بۆ گیرفانی کێ دەڕوات؟
کورتە

عەلی حەمە ساڵح لەسەر داهاتی سلێمانی ڕەخننەی تووند لە بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی دەگرێت

عەلی حەمە ساڵح لەسەر داهاتی سلێمانی ڕەخننەی تووند لە بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی دەگرێت و ئاماژە بەوە دەدات: "بە چ مافێک پڕۆژە لە شارەوانی ڕادەگرن".

 

عەلی حەمە ساڵح بڵاویکردەوە، سنووری سلێمانی لە دۆخێکی خراپدایە، هەموو پرۆژەکانی وەک ڕێگەی (دەربەندیخان، دوکان، هەڵەبجە و ڕانیە)، هەروەها ئاوی سلێمانی و چەمچەماڵ و دەیان پرۆژەی دیکە وەستاون، بۆ ئەمەی بەسەر دەڤەری سلێمانی و دەوروبەری دێت، هەموو گەندەڵی و دزییەک لە سنووری سلێمانی تەنیا سزادانی خەڵکی سلێمانییە.

 

عەلی حەمە ساڵح ئاماژەی بەوە دا، کەی ڕەوایە ڕۆژی (یەک ملیۆن) دۆلار بەسەرانە لە تانکەر و بارهەڵگر وەربگریت لە بازگەکان و بیخەیتە گیرفانت، لە غازی گران و کۆندێن سەیت و هەموو شت هەر شەریک بیت، کە تۆ گومرگت نەهێشتووە هەموو شت بە قاچاغ دەهێنیت ،تەنانەت ئەگەر بەنزین لە عەربەت بێتە سلێمانی 100 دۆلار دەبێت بۆ حیزب بێت. 

 

لە درێژەی نووسینەکەی دا هاتووە، هیچ زەوییەک نییە بدرێتە هیچ پرۆژەیەک بەبێ شەراکەتی حیزب و ئۆکەی حیزب و ئیدارەی گشتی، نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەت نەبێ.

 

عەلی حەمە ساڵح ڕەخنەی تووند لە بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی دەگرێت و دەڵێت: "کاک بافڵ و کاک قوباد، کەی ڕەوایە ئەوانەی لە مەکتەبەکانتانن خاوەن دەیان ملیۆن دۆلار بن، ناپرسن بەچی ناپرسن ئەم هەموو موڵکەتان لە کوێ بوو؟ پرۆژە ڕادەگیرێت و بە ئۆکەی ئەوان بەڕێدەکرێت، ئاخر بە چ حەقێک نوسینگەی ئێوە پرۆژە لە شارەوانی ڕادەگرێت".

 

لە نووسینەکەی عەلی حەمە ساڵح ئەوەش هاتووە: "ئەرێ ئێوە کاک قوباد و کاک بافڵ ئەم هەموو سایت و پەیج و ڕێکخراو و پارە خەرجکردنەتان بۆ چییە، ئیدی کەس باسی قاچاخی و تاڵانی زەوی سەرانەی بازگە و قۆرخکاری حیزب و داڕوخانی نەکات، ئاخر ئەگەر فەرمانبەرێکتان باخەکەی (دوو ملیۆن) دۆلار بێت، دەبێت سەری ئەو چی هەبێت".

12 نیسان 2026 21:23
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026