پایتەخت

پەیامی نوێی موجتەبا خامنەیی گەیشت

پەیامی نوێی موجتەبا خامنەیی گەیشت
کورتە

موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران داوا لە خەڵکی ئێران دەکات بێنە دەرەوە و شەقامەکان چۆڵ نەکەن.

بۆیەکەمجار لە دوای ئاگربەست، ڕێبەری باڵای ئێران پەیامێکی نوێی بڵاوکردەوە و بەدەستهێنانی سەرکەوتنی مەزنی لەم جەنگە ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران لە چلەی ماتەمینی عەلی خامنەیی باوکی ڕایگەیاند: "ئێوە، نەتەوەی پاڵەوانی ئێران براوەی سەرەکی ئەم جەنگە بوون. ئێران لە دەستپێکی بوون بە هێزێکی گەورەیە و پێویستە هەمووان ئەمە بزانن. هۆشداریشی دا ئەمریکا و گووتی: "ئەگەر ئەمریکا چارەسەری دیپلۆماسی تێکبدات کارێکی گەمژانەیە ".



لە درێژەی قسەکانیدا، ڕێبەری باڵای ئێران جەختی کردەوە، ئەوان خوازیاری شەڕ نەبوون، بەڵام بە هیچ شێوەیەک دەست لە مافە ڕەواکانی خۆیان هەڵناگرن. لەسەر گەرووی هورمزیش گووتی: "بێگومان بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز دەبەینە قۆناغێکی نوێوە."

لە کۆتایی پەیامەکەیدا موجتەبا خامنەیی داوای لە خەڵکی ئێران کرد، هاوشێوەی چل رۆژی رابردوو بێنە سەر شەقامەکان و چۆڵی نەکەن، "نابێت بە راگەیاندنی دانوستان هەست بکەن چیتر پێویست ناکات بڕژێنە سەر شەقامەکان."

ئەم پەیامەی ڕێبەرای باڵای ئێران لە کاتێدایە، لە دەستپێکی جەنگەوە 28-2-2026 تا ئێستا لە میدیاکان دەرنەکەوتووە و گومان لە دۆخی تەندروستی دەکرێت. سێ ڕۆژ لەمەوبەر رۆژنامه‌ی تایمزی بەریتانی لە زاری سەرچاوەیەکی هەواڵگری ئیسرائیل و ئەمریکا، کە خەملاندنیان بۆ دۆخی تەندروستی موجتەبا خامنەیی کردبوو، ئاشکرای کرد ناوبراو دۆخێکی تەندروستی خراپە و بێ هۆشە، هیچ توانایەکی بڕیاردان و بەڕێوەبردنی ڕژێمی وڵاتەکەی نییە و ئێستا لە شاری قوم چارسەری پزیشکی وەردەگرێت.

09 نیسان 2026 21:08
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026