پایتەخت

پارەی مووچە گەیشت

پارەی مووچە گەیشت
کورتە

تەواوی پارەی مووچەی مانگی سێ گەیشت و وەزارەتی دارایی هەرێم کاتی دابەشکردنی بڵاوکردەوە.

تەمویلی پارە گەیشت و وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی مووچەخۆارن ئاشکرا دەکات.

کەمێک لەمەوبەر وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بڕی (957 ملیار و 122 ملیۆن دینار)، وەک شایستەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئازار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

وەزارەتی دارایی ڕوونیکردووە، بەهۆی ئەوەی پارەکە لە کۆتایی دەوامی فەرمی بانکی ناوەندی عێراق داخڵی سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان بووە، وەرگرتنی پارە لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق دەکەوێتە ڕۆژی یەکشەممە و ڕاستەوخۆ هەمان ڕۆژ دوای وەرگرتنی پارەکە دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت.

ڕۆژی چوارشەممە وەزارەتی دارایی، بڕی 43 ملیار دیناری وەک داهاتی نانەوتی خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ.

09 نیسان 2026 15:31
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026