پایتەخت

تورکیا ڕەزامەندی داوە بە تانکەر نەوتی عێراق بکڕێت

تورکیا ڕەزامەندی داوە بە تانکەر نەوتی عێراق بکڕێت
کورتە

گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، بەمنزیکانە هێڵی کەرکووک دەکەوێتەکار و تورکیاش ئامادەیە نەوتی عێراق بکڕێت.

لە پاش هەناردەی نەوتی کەرکووک بە بۆڕی کوردستان وەزارەتی نەوتی عێراق سەرقاڵی ئامادەکردنی هێڵی کەرکووکە، تورکیاش ڕەزامەندی داوە نەوتی عێراق بە تانکەر بکڕێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ساحب بەزون، گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، پڕۆسەی هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک لە ڕێگەی هێڵی هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەندەری جەیهان بەردەوامە، بەمنزیکانە هێڵی کەرکووک دەکەوێتەکار.

گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق گووتی: “هێڵەکە توانای هەناردەکردنی (یەک ملیۆن و شەش سەد هەزار) بەرمیل نەوتی لە ڕۆژێکدا هەیە، بەڵام لە سەرەتادا بە توانای (سەد هەزار) بەرمیل دەستپێدەکات و دواتر بڕەکەی زیاد دەکرێت”.

گوتەبێژی وەزارەتی نەوت ڕوونیکردەوە، هەناردەی نەوت بە تانکەر بۆ سووریا بەردەوامە، عێراق بە شێوەیەکی گەورە پشت بە تەنگەی هورمز دەبەستێت چونکە گواستنەوەی دەریایی ئاسانتر و خێراترە.

ساحب بەزون دووپاتیکردەوە، ئاڵۆزییەکانی ئەمدواییە هانی داون بیر لە جێگرەوەی دیکە بکەنەوە و بە کردەوەش دەستیان بە جێبەجێکردنی پلانەکان کردووە بۆ ئەوەی هەناردەی نەوت پەکی نەکەوێت.

09 نیسان 2026 15:56
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026