پایتەخت

سوپای پاسداران: لە ماوەی ئاگربەستدا هیچ هێرشێکمان نەکردووەتە سەر وڵاتانی دراوسێ

 سوپای پاسداران: لە ماوەی ئاگربەستدا هیچ هێرشێکمان نەکردووەتە سەر وڵاتانی دراوسێ
کورتە

سوپای پاسداران هەر هێرشێک کە خۆیان بە فەرمی لە میدیاکان ڕاینەگەیەنن، ڕەتی دەکەنەوە و دەڵێن: "پەیوەندی بە ئێمەوە نییە."

وڵاتانی کەنداو ئێران بە شكاندنی ئاگربەست تۆمەتبار دەکەن و سوپای پاسدارانیش ئەم دەنگۆیانە ڕەت دەکاتەوە.

ئەمڕۆ هەینی، ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی زاری سوپای پاسدارانەوە ڕایگەیاند، سوپاکە سەرجەم ئەم دەنگۆیانەی ڕەت دەکاتەوە کە گوایە هێرشیان کردووەتەوە سەر وڵاتانی کەونداو. سوپای پاسداران جەخت دەکاتەوە کە لە ماوەی چەند ڕۆژەی ئاگربەست، هیچ هێرشێکیان بۆ سەر هیچ وڵاتاێک ئەنجام نەداوە.

سوپائی پاساداران دەڵێت: "ئەگەر ئەم دەنگۆی بڵاوبوونەوەی هەواڵی هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ ڕاست بن، ئەوا بێگوومان لەلایەن ؛ڕژێمی زایۆنی' ئیسرائیل و ئەمریکاوە هەڵبەستراون.

سوپاکە جەخت دەکاتەوە، کە ئەگەر ئەوان هەر هیرشێک بکەن، بە "بوێرانەوە" دەیکەن و بە شێوەیەکی فەرمی لە میدیاکان ڕایگدەگەیەنن. بۆیە هەر هێرشێک کە بە فەرمی لەلایەن سوپای پاسدارانەوە ڕانەگەیەندرابوو، پەیوەندی بە سوپاکەوە نییە.

ئەم ڕوونکردنەوەی سوپای پاسداران لە کاتێکدایە، لە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە ئێران، هەریەک لە وڵاتانی ئیماڕات و کوێت ئێرانیان بە شکاندنی ئاگربەست و هێرشکرکردنە سەر وڵاتاکە تۆمەتبار کرد.

وابڕیارە ئەمڕۆ لە ئیسلامئابادی پایتەختی پاکستان شاندی ئەمریکا و ئێران دانوستان لەسەر کۆتاییهێنانی یەکجاری جەنگ دەکەن.

10 نیسان 2026 09:49
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026