پایتەخت

کونسڵی تورکیا: هیچ گۆڕانکارییەک لە پێدانی ڤیزای تورکیا نەکراوە

کونسڵی تورکیا: هیچ گۆڕانکارییەک لە پێدانی ڤیزای تورکیا نەکراوە
کورتە

ئێرمان تۆپچو، کونسڵی گشتیی کۆماری تورکیا سەردانی هەولێری کرد و زانیاری نەبیستراوی لەسەر میکانیزمی نوێی وەرگرتنی ڤیزای تورکیای ئاشکرا کرد.

کونسڵی تورکیا لەبارەی میکانیزمی نوێی وەرگرتنی ڤیزای تورکیا ئاشکرای دەکات، هیچ گۆڕانکارییەک لە پێدانی ڤیزا نەکراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا پێشوازیی لە ئێرمان تۆپچو، کونسڵی گشتیی کۆماری تورکیا لە هەولێر کرد.

پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، لە دیدارەکەدا، کونسڵی تورکیا لە هەولێر، هاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆی بۆ شەهیدانی بۆردوومانە ناڕەواکانی ئەم دواییەی سەر هەولێری پایتەخت دەربڕی و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ برینداران و گەڕانەوەی ئارامی و ئاشتی بۆ ناوچەکە خواست.

لای خۆیەوە، پارێزگاری هەولێر سوپاسی هەڵوێستەکانی کۆماری توركیا و کونسڵخانەی وڵاتەكەی لە هەولێر كرد بۆ هاوسۆزی و هاوخەمیان.

کونسڵی تورکیا سەبارەت بە میکانیزمی نوێی وەرگرتنی ڤیزی تورکیا ڕوونکردنەوە، گۆڕانکارییەکان تەنها لە ئاستی کۆمپانیای جێبەجێکاردا بووە و ڕێکارەکان وەک خۆیان ماونەتەوە و هیچ گۆڕانكارییەك لە پیدانی ڤیزا نەكراوە.

09 نیسان 2026 11:47
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026