ئێران بەهۆی بەرکەوتنی مین بە کەشتییەکان ئەم داوایە دەکات
لە ئەگەری بەرکەوتنی کەشتییەکانی نەوت بەو مینانەی لە گەرووی هورمزدا چێندراون، ئێران هۆشداری دەدات.
لە پاش کردنەوەی گەرووی هورمز و ئاڵۆزییەکان وڵاتی ئێران هۆشداری لە هەبوونی مین بەو کەشتییانەی بەنیازن بە گەرووەکەدا تێپەڕن دەدات.
دەستەی بەندەرەکان و دەریاوانیی ئێران لە ئاگادارییەکدا ئاماژەی بەوە دا، بەهۆی جەنگ لە ناوچەی کەنداوی عەرەبی و گەرووی هورمز، ئەگەری هەبوونی جۆرەها مینی دژەکەشتی لە ناوچە سەرەکییەکانی هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی هورمزدا هەیە.
دەستەی بەندەرەکان و دەریاوانیی ئێران داوا لە سەرجەم کەشتییەکان دەکات بۆ پاراستنی سەلامەتی و دوورکەوتنەوە لە هەر رووداوێکی نەخوازراو و بەرکەوتن بە مینە دەریایییەکان، رەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن:
-پێویستە پێشوەختە هەماهەنگی تەواو لەگەڵ هێزی دەریایی سوپای پاسداران لە گەرووی هورمزدا بکرێت.
-تا ئاگادارکردنەوەی دووەم، پێویستە کەشتییەکان رێڕەوە جێگرەوەکان بەکاربهێنن وەک لە دەریای عومانەوە بەرەو لای باکوور، دوورگەی لارک و پاشان بەردەوامبوون بەرەو ناو کەنداو. یان لە ناو کەنداوەوە بەرەو باشووری دوورگەی لارک و پاشان بەردەوامبوون بەرەو دەریای عومان.
دەستەی بەندەرەکان و دەریاوانیی ئێران دووپاتی کردەوە، ئەم بڕیارە لە پێناو پاراستنی گیانی دەریاوانان و سەلامەتی کەشتییە بازرگانییەکان دراوە و جێبەجێکردنی ئیجبارییە.