پایتەخت

وەفدی دانوستانکاری ئێران دەگاتە پاکستان

وەفدی دانوستانکاری ئێران دەگاتە پاکستان
کورتە

سەرەڕای شکاندنی ئاگربەست لەلایەن ئیسرائیلەوە، ئەمشەو شاندێکی ئێران بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا دەگاتە پاکستان.

لەپاش ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئەمریکا و ئێران، بڕیارە وەفدی دانوستانکاری ئێران ئەمشەو بگاتە پایتەختی وڵاتی پاکستان.

باڵیۆزی ئێران لە پاکستان لەمبارەیەوە ڕایگەیاند، شاندی وڵاتەکەی ئەمشەو پێنجشەممە لە چوارچێوەی 10 خاڵەکە دەگاتە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان.

باڵیۆزی ئێران لە پاکستان دووپاتی کردەوە، ئەم سەردانە بە مەبەستی ئەنجامدانی گفتوگۆ و دانوستانە لەگەڵ شاندی ئەمریکا کە بڕیارە ڕۆژی هەینی 10ـی 4ـی 2026 
دەست پێبکات.

بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە لە پاش 41 ڕۆژی جەنگ دۆناڵد ترەمپ لەسەر داوای سەرۆکوەزیرانی پاسکتان ئاگربەستی لە نێوان وڵاتەکەی و ئێران ڕایگەیاند.

09 نیسان 2026 08:56
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026