دژه تیرۆری كوردستان: هێرشە درۆنییەکەی کێڵگەی هاند ئۆیل زیانی گیانی نەبووە

دووباره درۆنه‌كان كێڵگه‌یه‌كی نه‌وتییان له هه‌رێمی كوردستان به ئامانج گرت و دژه تیرۆری كوردستانییش هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هێرشێكی درۆنی كرایه سه‌ر شێخان، دژه تیرۆری كوردستان هاته ده‌نگ و هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دژه تیرۆری كوردستان بڵاویكرده‌وه، لە کاتژمێر 19:10، جارێکی دیکە لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی هاند ئۆیلی ئەمریکی لە باعەدرێ لە قەزای شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆک.
سه‌باره‌ت به زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی هێرشه درۆنییه‌كان دژه تیرۆری كوردستان باس له‌وه ده‌كات، جگە لە زیانی ماددیی هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له‌ماوه‌ی چه‌ندین ڕۆژی ڕابردوو ژماره‌یه‌ك كێڵگه‌ی نه‌وتی له ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌ئامانج گیراون.