بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەتەوە
وەزارەتی کارەبا ئاماژە بە کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا دەکات
پاش کوژانەوەی کارەبا لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان، وەزارەتی کارەبا ئاماژە بە کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا دەکات.
کەمێک لەمەوبەر وەزارەتی کارەبا لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی لەوە کردەوە، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر 12:40 بە هۆی کێشەیەکی تەکنیکی کوژانەوەی گشتی لە تۆڕی کارەبای هەرێم ڕوویدا، تیمەکانی کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم و بەرهەمهێنان و گواستنەوەی کارەبا لە ماوەی 3 کاتژمێردا چارەسەری کێشەکەیان کرد.
وەزارەتی کارەبا ڕوونیکردەوە، دواتر بەهۆکاری کەمبوونەوەی هەناردەی غاز لە كێڵگەی کۆڕمۆڕ بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا، لەئێستادا بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەتەوە.
لەکۆتایی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبا هاتووە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەسەر هێڵن تاوەکو هەرچی زووە چارەسەری گرفتەکە بکەن.