پایتەخت

لەمساڵدا چەند ڕووداوی تێکشانی فرۆکە ڕوویداوە؟

کورتە

ڕووداوەکانی فرۆکە ڕوو لە زیادبوونە، ئامارەکان دەخرێنەڕوو

دیارترین رووداوەکانی تێکشان و کەوتنەخوارەوەی فرۆکە لە ساڵی 2024 کامانەن؟

له‌گه‌ڵ هاتنی سه‌ری ساڵی زایینی و ته‌ماشاكردنی ڕۆژژمێری ڕووداوه‌ جیاوازه‌كانی ساڵی 2024، ڕاسته‌وخۆ چاومان ده‌چێته‌ سه‌ر ڕووداوه‌كانی فڕۆكه‌وانی كه‌ به‌ درێژایی ئەمساڵە چه‌ندین ڕووداوی دیار ڕوویاندا و سەتان کەس بوونی قوربانی.

لەم هەواڵەدا،‌ پوختی دیارترین ڕووداوە فرۆکەوانییەکانی ساڵی 2014ـتان بۆ ده‌خه‌ینه‌ڕوو.

سه‌ره‌تا له‌ مانگی کانوونی دووەمی 2024 ده‌ستپێده‌كه‌ین، كه‌ له‌ ڕێڕەوی فڕینی فڕۆکەخانەی هانێدا لە ژاپۆن، دوو فڕۆكه‌ی جۆری ئەیرباس ئەی ٣٥٠ی هێڵی ئاسمانی ژاپۆن له‌گه‌ڵ فڕۆکەیەکی پاسەوانی کەناراوەکان پێكیاندا دا و له‌ ئه‌نجامدا، پێنج لە شەش سەرنشینی فڕۆکەی پاسەوانی کەناراوەکان گیانیان لەدەستدا، لە بەرامبەر تەواوی سەرنشینەکانی دیکە رزگار کران. 
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیتەرزیش، به‌هۆی پەیوەندی هەڵە ئەم رووداوە روویداوە.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌، له‌ سه‌ره‌تای مانگی ئابدا فڕۆکەیەکی جۆری ئەی تی ئار  72-500 لە نزیک شاری ڤینهێدۆ لە ویلایەتی ساوپاولۆی بەرازیل، به‌ 62 سه‌رنشینه‌وه‌ كه‌وته‌ خواره‌وه‌، له‌ ئه‌نجامدا ته‌واوی سه‌رنشینه‌كان به‌هۆی سه‌ختی ڕووداوه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا، بە‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی  پێگەی زە تایمز، تا ئێستا هۆكاری سه‌ره‌كی ڕووداوه‌كه‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌ و بەرپرسانی فڕۆکەوانی بەڕازیل سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن.


———————————-

هه‌ر له‌ ساڵی 2024 و له‌ مانگی کانوونی یەکەم دا، سێ ڕووداوی جیاوازی فڕۆكه‌وانی له‌ جیهاندا ڕوویاندا‌، به‌جۆرێك زیاتر له‌ 38 كه‌س بریندار بوونه‌ و نزیکەی 200 سه‌رنشینییش به‌هۆی سه‌ختی پێكداكه‌وتنه‌كان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ڕووداوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ن: 

لە رۆژی 25 کانوونی یەکەم، فڕۆکەیەکی جۆری ئیمبرایر  E190  لە ڕێگای باکۆوە بۆ گرۆزنی کازاخستان ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌، له‌ ئه‌نجامدا لە کۆی 67 سه‌رنشین، تەنها 32ـیان رزگار دەبن. دوای ڕووداوەکە رووسیا بەخستنەخوارەوەی فڕۆکەکە تۆمەتبار کرا و هەر زوو، ڤلادیمێر پووتینی سەرۆکی رووسیا، هەواڵەکەی پشیڕاست کردەوە، داوای لێبووردن لە سەرۆکی ئازەربایجان کرد و گووتی: “سیستەمی دژە مووشەکی لە کاتی گەڕاندنەوەی مووشەکەکانی ئۆکڕانیا، بەهەڵە هێرشی کردووەتە سەر فرۆکەکە.

ڕۆژی دواتر، واتا 26ـی کانوونی یەکەم، کە دەکاتە رۆژی پێنج شەممە، فڕۆکەیەک لە جۆری گلایدەرێکی دوو کورسی لە یانەی فڕۆکەوانی جزیرە لە کەناراوەکانی ڕاس ئەلخەیمە لە ئیماڕات کەوتە خوارەوە، بەهۆیەوە فڕۆکەوانێک و یاریدەدەرەکەی گیانیان لەدەستدا.

 

دوای سێ رۆژی تر، فڕۆکەیەکی جۆری بۆینگ ٧٣٧-٨٠٠ لە کاتی نیشتنەوەی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی موان لە کۆریای باشوور، بەسەر ڕێڕەوی فڕینەکەدا ده‌كه‌وێت و به‌هۆیه‌وه،‌ 176 سه‌رنشین له‌ كۆی 181 كه‌س گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، پێشبینیش دەکرێن، ژمارەی قوربانییەکان بەرزتر ببێتەوە.

لە ساڵی 2024، هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو ساڵێكی بێ وێنە نەبوو بۆ فڕۆكه‌وانانی جیهان، چونکە رووداوی گەورەی کەوتنەخوارەوە و تێکشکان ڕوویانداوە و شارەزایان ئەو بوارە دەڵێن، ئەمە ده‌رخەری ئەوەیە كه‌ ده‌بێت پیشەسازی فڕۆکەوانی زیاتر پێشبخرێت و بە وریاییەوە مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ پرسی وه‌ها هه‌ستیاردا بكرێت.

16 تەمموز 2025 19:30
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025