پایتەخت

بۆمبێک لە پیشەسازی ئۆتۆمبێڵ دەتەقێتەوە

کورتە

کۆمپانیاکانی پیشەسازی ئۆتۆمبێڵ دەست تێکەڵ دەکەن

ماوەی چەندین ساڵ رکابەری سەرسەختی یەکتربوون، کەچی ئێستا بۆ ئەوەی پشتی رکابەرێکیان لە ئەرز بدەن، دوو کۆمپانیای گەورە ئۆتۆمبێڵ یەک دەگرن

دوو کۆمپانیای گەورەی پیشەسازی ئۆتۆمبێلی ژاپۆنی، کە بریتین لە هۆندا و نیسان 

بیر لە یەکگرتن دەکەنەوە و هەماهەنگیان بۆ ئەمە دەستپێکردووە

دوای ئەم هەنگاوە، هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن کە ئەمە یەکگرتنە گۆڕانکارییەکی گەورە لە پیشەسازی ئۆتۆمبێل لە جیهاندا دەکات

یەکگرتنی ئەم دوو کۆمپانیا ژاپۆنییە، دەبێتە سێهەم گەورەترین گروپی کۆمپانیای بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل لە جیهاندا

پرۆژەی یەکگرتنەکە بەوەندە نەوەستا، بەڵکو خەریکە وەکو بۆمبێکی گەورەی لێ بکرێت و بە پیشەسازی ئۆتۆمبێڵدا بتەقێتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی ئاژانسی رۆیتەرز ئاشکرایکرد، ڕەنگە کۆمپانیای سێیەم کە میتسوبێشییە ببێتە بەشێک لەم رێککەوتنە و یەکگرتنەکە گەورەتر بکرێت

ئەگەر ئەم سێ کۆمپانیا گەورە ئۆتۆمبێڵ یەک بگرن، چی ڕوودەدا؟

یەکگرتنی ئەم سێ کۆمپانیا گەورەی ئۆتۆمبێڵ، دەبێتە هۆی دروستبوونی کۆمپانیایەک بە بەهای ٥٤ ملیار دۆلار

کە ئاستی بەرهەمهێنانی ساڵانەی زیاتر لە ٧ ملیۆن ئۆتۆمبێڵ دەبێت

دوای ئەم هەنگاوە، کێبڕکێیەکی تووند بەرهەمهێنان و خستنەرووی ئۆتۆمبێڵ لە نێوان ئەم کۆمپانیایانە لەگەڵ تۆیوتا دەستپێدەکات، کە ئەو کۆمپانیا ژاپۆنییە لە ئێستادا گەورەترین کۆمپانیای بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێڵە لە جیهان

شارەزایانی ئەم بوارە باس لەوە دەکەن و دەڵێن، ئەگەر ئەمە ڕووبدات، بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێڵ دەچێتە ئاستێکی دیکە، چونکە جیا لەمانە، لە ئێستاد رکابەرییەکی تووند لە نێوان تێسلا و کۆمپانیا چینییەکان دا هەیە. 
 
سەرەتای ئەم یەکگرتنە لەوەوە سەری هەڵدا کە کۆمپانیای هۆندای ژاپۆنی پێشنیارێکی بۆ یەکگرتن یان هاوپەیمانیەتی بۆ کۆمپانیای نیسان و میتسوبێشی کرد، بۆ ئەوەی بەیەکەوە کار بکەن یان کۆمپانیایەکی نوێ دابمەزرێنن.

ئەم هەواڵە کاردانەوەی زۆری هەبوو و کاریگەری لەسەر بازاڕەکانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێڵ دروست کرد، چونکە دوای ئەو هەواڵە پشکەکانی کۆمپانیای نیسان بەرێژەی %٢٤ بەرزبوونەوە

کۆمپانیای نیسان، لە ماوەی ٥٠ ساڵی رابردوودا لە قەیرانێکی سەختی دارایی دا بوو
رۆژەکان بە دڵی ئەو کۆمپانیایە تێپەڕ نەدەبوون، چونکە رێژەی %٨٥ قازانجی کەمیکردبوو، بەڵام ئێستا و دوای ئەوەندە ساڵە، دەیەوێت ناوەکەی بگەڕێنێتەوە سەر زار و لە بازاڕەکاندا رکابەڕی بکات

دوای ئەم هەواڵە، هەموو جیهان چاوەڕوانی ئەوەیە کە بزانن کە ئایە ئەم سێ کۆمپانیا زەبەلاحەی ئۆتۆمبێڵ کە ساڵانێک ئۆتۆمبێڵەکانیان پڕ فرۆشترین بوون، یەک دەگرن یان نا، چونکە یەکگرتنی ئەم سێ کۆمپانیایە، مانای دەستپێکێکی نوێییە لە پیشەسازی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێڵ لە ژاپۆن و جیهاندا

16 تەمموز 2025 12:55 11
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025