پایتەخت

پایتەختە ناوەزەکانی جیهان کامانەن؟

کورتە

10 سەرنجڕاکێشترین پایتەختەکانی جیهان دەخرێنەڕوو

لە جیهاندا ژمارەیەکی زۆری پایتەخت هەن کە بڕیاری گەورە و کاریگەری سیاسییان لێدەردەچێت، لە بەرامبەریشدا کۆمەڵێک پایتەخت دیکە هەن، کە جوانی تەلارسازی، مێژووی کۆن و سروشت و ئاوهەوای سەرنج راکێشیان، وا دەکات هەمیشە دڵی گەشتیاران بۆ خۆی ڕابکێشێت و لە یادی نەکرێن.
لەم راپۆرتەدا، سەرنج راکێشترین و جوانترین ١٠ پایتەختی جیهانتان لە ساڵی ٢٠٢٤ بۆ دەخەینەڕوو،  ئەمەش بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی هەردوو ماڵپەری جیهانی تورۆپیا و تریپ کۆنتی نێنت.

یەکەم و خۆشترین پایتەختی جیهان، پاریسی پایتەختی فەرەنسایە، کە ئەم شارە بە "شاری ڕووناکی" ناسراوە، تاوەری ئیڤڵ و بلوارە گەورەکانی و شوێنە مێژووییەکانی وەک نۆتردام و لۆڤەر، ناوناوبانگی پایتەخەکەیان بەرزکردووەتەوە و کەشوهەوای ڕۆمانسی و دەوڵەمەندی کولتوورییەکەی، وای لێدەکات کە بەردەوام سەرنج راکێش دەرکەوێت.

ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا، "شارە ئەبەدییەکە" هەمیشە شانازی بە شوێنەوارە کۆن و سەرسوڕهێنەرەکانی خۆی وەکو کۆلۆسیۆم، کۆڕبەندی ڕۆمانی و شاری ڤاتیکان دەکات، رۆما گەنجینەی مێژوو و هونەر و سۆز و خۆشەویستی ئیتاڵیایە.

سیئۆل، پایتەختی کۆریای باشوور، دینامیکی کۆشکە نەریتییەکانی لە نمونەی گیۆنگ بۆک گۆنگ لەگەڵ سەرسوڕهێنەرە مۆدێرنەکانی وەکو تاوەری جیهانی لۆتێ تێکەڵ بەیەکتر دەکات. کلتوری زیندوو و سەرانج راکێشییەکەی، لە سەما و دانسی پۆپ و پێشکەوتنەکەی، وای لێ دەکەت کە ئەم پایتەختە ببێتە یەک لە شوێنە گەرمەکانی جیهان.

تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن، شارێکی گەورە و جیاوازە، ئاسمانە ڕووتەکانی تۆکیۆ، شانبەشانی مەزارگە و باخچە ئارامەکانیەتی، لە هەمانکاتدا، شەقامە قەرەباڵغەکانی شیبویا تا دەگاتە سۆز و خۆشەویستی مێژوویی ئاساکوسا، جەژنێکە بۆ هەستەکان.

ئەمستردام، پایتەختی هۆڵەندا، شاری گوڵ و پایسکل، ئەوەندە تێکەڵ بە سروشت بووە، جوانییەکی بێ وێنەی وەرگرتووە، کەناڵە ئاوییەکانی و بازاڕەکانی لالەنگی، کولتووری زیندووی وڵاتەکە و مرۆڤدۆستییان، وایکردووە، ئەمستردام تێکەڵەیەکی تەواو لە سۆز و خۆشەویستی مێژوویی و وزەی هاوچەرخ بێت.

بوینس ئایرێسی پایتەختی ئەرجێنتینا، کە زۆرجار بە "پاریسی ئەمریکای باشوور" ناودەبرێت، شەشەم سەرنج راکێشترین پایتەختی جیهانە. ڕیتمی سەمای تانگۆ و ناوچەی ڕەنگاوڕەنگی لا بۆکا و تەلارسازی نیوکلاسیکی، سەرنجڕاکێشییەکی زۆری بە وڵاتەکەی ماڕادۆنا و مێسی داوە، هەر ئەمەش وایکردووە ببێتە ناوەندێکی داهێنان و کولتووری.


کیپ تاون، پایتەختی باشووری ئەفریقا، دەکەوێتە نێوان دەریا و شاخەکان، دیمەنە سروشتی و سەرانج راکێشییەکەی، هەناسەبڕکێ پێشکەش مرۆڤەکان دەکات، لەنێویاندا شاخی مێز و کەناراوەکانی پاک، کە دیمەنی هونەری زیندوو و مێژووی دەوڵەمەندی سەرنجڕاکێشی وڵاتەکە دەخاتە ڕوو. 

ستۆکهۆڵم، پایتەختی سوید و قژزەردەکانی جیهان، کە بەسەر ١٤ دوورگەدا دابەشبووە، شارێکە لە ڕێڕەوی ئاو و شەقامی کۆبلستۆن دیزاینکراوە، شێوازە سکاندیناڤییەکەی و جوانی شارۆچکە کۆنەکەی سەدەی ناوەڕاست، وای لێ دەکات هەم مۆدێرن دەرکەوێت و هەم لە ڕووی مێژووییەوە دەوڵەمەند بێت.

هاڤانا، پایتەختی کوبای دابڕاوە لە جیهان، ئەم شارە بە بینا ڕەنگاوڕەنگەکانی کۆلۆنیالیزم و ئۆتۆمبێلە کۆنەکانی، سۆز و خۆشەویستی جیهانی کۆن دەڕژێنێت، میراتی دەوڵەمەندی کولتووری و ڤایبە کاریبییەکەی کوبا، وای لێدەکات بە شێوەیەکی ناوازە و سەرنج راکێش خۆی پێشکەشی گەشتیاران بکات.

ئێدنبرا، پایتەختە مێژووییەکەی سکۆتڵاند، یەک لە جیاوازترین شارەکانی جیهانە، کە تەلارسازییەکەی بۆ سەدەکانی ناوەڕاست دەگەڕێتەوە و نیوکلاسیکی شارەکە و کەشوهەواکەی، هەستێکی بێ وێنە بە گەشتیاران دەبەخشێت. قەڵای ئایکۆنی ئێدنبرا، یەک لە شوێنە مێژووییەکانی شارەکەیە.
پیاسەکردن بە درێژایی شەقامی رۆیاڵ مایل، کە بە دووکان و مەیخانەکان ریزەکراوە، دەتگەیەنێتە کۆشکی هۆڵی ڕۆدهاوس، کە شوێنی نیشتەجێبوونی شاژنی سکۆتڵاندە، ئەو گەشتیارانەی دەیانەوێت بە پانۆڕاما شارەکە ببینن، دەبێت بەپێی بڕۆنە سەر کورسی ئارسەر، کە گڕکانێکی دێرینە، ساڵانە لە ئێدنبرای پایتەختی سکۆتڵاند، فێستیڤاڵی کلتووری گەورەیی هونەری ئەنجام دەدرێن.

16 تەمموز 2025 06:46
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025