پایتەخت

پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ پارەی کارەبا و ئاوی خانووەکان نادەن

پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ پارەی کارەبا و ئاوی خانووەکان نادەن
کورتە

زانیارییەکی شۆکهێنەر لەسەر پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ ئاشكرا بووە و هۆشدارییان پێ دەدرێت.

ماوەی زیاتر لە ساڵێکە پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ خانووی پەرلەمانیان وەرگرتووە، بەڵام تاوەکو ئێستا پارەی کارەبا و ئاویان نەداوە.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە پەرلەمانی کوردستان بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، هیچ یەک لە ئەندام پەرلەمانانی نەوەی نوێ، دوای زیاتر لە ساڵێک وەرگرتن لە خانوو، تاوەکو ئێستا پارەی کارەبا و ئاویان نەداوە و قەرزەکانیان لەسەر کەڵەکە بووە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەکرد، پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ ماڵەکانیان گواستووەتەوە ئەو خانووانە و لە ناویدا دەژین، بەڵام هێشتان ئامادەنین پارەی کارەبا و ئاو بدەن.

بەپێی زانیارییەکان، هۆشداری بەو پەرلەمانتارانە دراوە و ئاگادار کراونەتەوە، دەبێت پارەی کارەبا و ئاو بدەن، ئەگەرنا وەکو قەرز لەسەریان کەڵەکە دەبێت و دواتر بە رێگەی یاسایی لە شایستە داراییەکانیان دەبڕدرێت.

01 نیسان 2026 14:07
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026