پایتەخت

بەدواداچوون بۆ خزمەتگوزاری تاقیگەکان کرا

بەدواداچوون بۆ خزمەتگوزاری تاقیگەکان کرا
کورتە

لە سەرجەم بەڕیوەبەرایەتی گشتی تەندروستی و پارێزگاکان پشکنین و بەدواداچوون بۆ تاقیگەکان کرا

 
سەرباری بارودۆخی نالەباری ئەمنی ناوچەکە و بەردەوامی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکان بۆ ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان، تەواوی لایەنە حکومییەکان لە کار و چالاکییەکانی خۆیان بەردەوامن.


لە نوێترین کار و چالاکی وەزارەتی تەندروستی، بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی و بە بەڕێوەبەرە گشتییەکان، کۆمەڵە بەدواداچوونێکی چڕ بۆ تاقیگەکانی کەرتی تایبەت کرا.
 

پەڕەی فەرمی وەزارەتی تەندروستی لە نوێترین بڵاوکراوەیدا نووسی:



بەسەرپەرشتی بەڕێز (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی و بەئامادەبوونی بەڕێزان (د. کاوە خلیل) بەڕێوەبەری گشتی کاروباری تەندروستی، کۆبوونەوەی بەدواداچوونی خزمەتگوزاری تاقیگەکانی کەرتی تایبەت لەلایەن لێژنەکانی پشکنین و بەدواداچوونی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەکانی گشتی تەندروستی پارێزگا و ئیدرە سەربەخۆکان ئەنجامدرا.
31 ئازار 2026 19:40
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026