خوێندن لە ڕێگەی ئی-وانە یاخود پلاتفۆڕمی قوتابخانەکەم ئەنجام دەدرێت
وەزارەتی پەروەردە خزمەتگوزارییەکانی خوێندنی ئۆنڵاین ڕادەگەیەنێت
وەزارەتی پەروەردە خزمەتگوزارییەکانی پلاتفۆرمی ( ئی-وانە و قوتابخانەکەم) یاخود لە گروپە ئەلیکترۆنییەکانی قوتابخانەکان بۆ قوتابییان ڕادەگەیەنێت.
کەمێک لەمەوبەر وەزارەتی پەروەردە بڵاویکردەوە، قوتابخانە حکومییەکان بەشێوەی خوێندنی ئەلیکترۆنی و دیجیتاڵی دەتوانن سوود لە خزمەتگوزارییەکانی پلاتفۆرمی ( ئی-وانە) و پلاتفۆرمی ( قوتابخانەکەم ) وەربگرن، یان سوود لە گروپە ئەلیکترۆنییەکانی قوتابخانەکان وەردەگرن بۆ پێدانی ئەرکی ماڵەوە لەلایەن مامۆستایان بەشێوەی ڕۆژانە وێڕای پەخشکردنی وانەکانی هەموو قۆناغەکانی خوێندن لە هەرسێ (تەلەفزیۆنی پەروەردەیی ) هەولێر و سلێمانی و دهۆک کە لەهەموو شارو شارۆچکەکانی کوردستان پەخشیان هەیە ،
سەبارەت قوتابخانە ناحکومییەکان وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوە دا، سیستمی وەزارەتی پەروەردە و قوتابخانە ناحکومییە نێودەوڵەتیەکان و بیانییەکان خوێندنی ئۆنلاین بەگوێرەی سیستمی خۆیان بەرکار دەکەن.
وەزارەتی پەروەردە دڵنیایی بە قوتابییان دەداتە، لەکاتی گونجاو هەموارکردنەوە و گۆڕانکاریی لە ساڵنامەی خوێندن دەکرێت وکاتی تاقیکردنەوەکان دیاری دەکرێت و مافی قوتابییان پارێزراو دەبێت.