هەفتەی داهاتوو بەشەخۆراک دابەش دەکرێت
بڕیارە هەفتەی داهاتوو سبەتەی خۆراکی بەسەر هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دابەش بکرێت
بڕیارە هەفتەی داهاتوو سبەتەی خۆراکی بەسەر هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دابەش بکرێت، سەبارەت بەکەمی بەشە زەیت ڕوونکردنەوە دەدرێت.
کەمێک لەمەوبەر نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی کوردستان بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، نووسراوی دابەشکردنی بەشەخۆراک لە وەزارەتی بارزگانی عێراق گەیشتووە و لە هەفتەی داهاتوودا لە ڕێگەی بریکارەکانی خۆراک دەست بە دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکی دەکرێت.
نەوزاد شێخ کامیل ڕوونیکردەوە، لە هەموو عێراق بەشە زەیت کەمە چونکە یەک کارگەی دروستکردنی زەیت هەیە، بەڵام دابەشکردنی زەیت بەردەوام دەبێت و نافەوتیت ڕۆژانە دابەش دەکرێت.
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، پێکهاتەکانی سەبەتەی خۆراکی بریتییە لە(سێ کیلۆ برنج، سێ کیلۆ شەکر، لیترێک زەیت، 400 گرام دۆشاو، نیو کیلۆ ئاری نۆک، نیو کیلۆ نیسک).
وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاندبوو، ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراک دەکرێت و هەموو رێکارییە پێویستییەکان سەرەڕای بارودۆخی نەخوازراو ئەنجام دراوە.