خوێند بە ئۆنڵاین دەستپێدەکاتەوە
بڕیار درا لە سەرجەم ناوەندەکان پڕۆسەی خوێندن بکرێتە شێوازی ئۆنلاین
لە کۆبوونەوەی هاوبەشی ئەمشەو وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردە بڕیاریاندا لە سەرجەم ناوەندەکان پڕۆسەی خوێندن بکرێتە شێوازی ئۆنلاین.
فەرمانگەى میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، لەبەر ڕۆشنایی کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان حکومەتی هەرێم بڕیاری دا لەم قۆناغەدا، پرۆسەى خوێندن بەشێوازی ئامادەبوونی ناو پۆل ڕادەگیرێت لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان، بۆ هەموو قۆناغەکان و خوێندن تەنیا بەشێوازی ئۆنلاین و دیجیتاڵیی بەردەوام دەبێت.
فەرمانگەى میدیا و زانیاری ئاماژە بەوە دەکات، هەردوو وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستی ڕاسپێردران بە وەرگرتنی ڕێکاری پێویست بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە، تایبەت بە شێوازی ئۆنلاین و دیجیتاڵی.