پایتەخت

بەڕێوەبەرایەتی پسوولەی خۆراکی هەڵەبجە: بۆ وەرگرتنی غاز هەر خێزانێک فۆڕمی خۆراکی نییە سەردانمان بکات

بەڕێوەبەرایەتی پسوولەی خۆراکی هەڵەبجە: بۆ وەرگرتنی غاز هەر خێزانێک فۆڕمی خۆراکی نییە سەردانمان بکات
کورتە

بڕیارە سبەی غازی حکومی بەسەر هاووڵاتییانی شاری هەڵەبجە دابەش بکرێت

بڕیارە سبەی غازی حکومی بەسەر هاووڵاتییانی شاری هەڵەبجە دابەش بکرێت، هەر خێزانێک فۆڕمی خۆراکی نییە یاخود ونی کردووە دەتوانێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پسوڵەی خۆراکی هەڵەبجە بکات.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتی پسوڵەی خۆراکی هەڵەبجە ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە، لە چوار چێوەی پڕۆسەی دابەشکردنی غاز لە ڕێی بریکارەکانی خۆراکەوە کە بەهۆی قەیرانی کەمی غازەوە هاتۆتە ئاراوە، ئەو خێزانانەی کە فۆڕمی خۆراکیان نییە (هاوسەرگیری نوێ) یاخود ئەو خێزانانەی فۆڕمی کاغەزی خۆراکیان ونکردووە سەردانیان بکەن.

 

بەپێی ئاگادارییەکەی بەڕێوەبەرایەتی پسوڵەی خۆراکی هەڵەبجە، سەردانییەکە بە مەبەستی پشتگیری کردنیان بۆ لیژنەی سوتەمەنی بۆ ئەوەی بێبەش نەبن لە وەرگرتنی غاز.

 

 لیژنەی سوتەمەنی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە ڕایگەیاندبوو، سبەی غاز دابەش دەکرێت، پێویستە ئەوکەسەی غازەکە وەردەگرێت فۆڕمی خۆراک یان کارتی نیشتیمانی پێبێت بۆ ئەوەی بێبەش نەبێت.

 

پێداویستییەکانی پشتگیری بۆ نەبوونی فۆڕمی خۆراک بۆ بەڕێوەبەرایەتی پسوڵەی خۆراکی هەڵەبجە ئەمانەی خوارەوەن:

 

-کارتی نیشتمانی سەرۆک خێزان 


- گرێبەستی هاوسەرگیری

29 ئازار 2026 18:56
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026