ئەمڕۆ و سبەی بارانی بەلێزمە دەبارێت
چاوه‌ڕێی چوونه ده‌ره‌وه و سه‌یران مه‌بن، ئه‌مڕۆ و به‌یانیش هه‌ر باران ده‌بارێت
كه‌شناسی كه‌شی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكرده‌وه. تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م شه‌پۆلی با و بارانه‌ی كه هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ كه‌شی ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت، هەندێک کات لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان باران بە شێوەی لێزمە باران دەبێت. هەروەها بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم دەبێت.
هه‌روه‌ها كه‌شناسی باس له‌وه‌ش ده‌كات، سبه‌ی شه‌ممه ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچرپچڕی دەبارێت بە تایبەت لە ناوچەکانی باکور و باکوری ڕۆژهەلات پێشبینی دەکرێت ڕێژەی دابارین زیاتر بێت بەراورد بە ناوچەکانی تر.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ماوه‌ی زیاتر له 48 كاتژمێره شه‌پۆلێكی به‌هێزی باران هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه و له چه‌ندین شوێنیش لافاو دروست بووه.